Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

چوار عەرەبی هاوردە لە کەرکووک دوای وەرگرتنی قەرەبوو، زەویی خێزانێکی کورد داگیر دەکەنەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ 

چوار عەرەبی هاوردە دوای ئەوەی قەرەبووی ماددەی 140یان وەرگرتووە، جارێکی دیکە زیاتر لە 118 دۆنم زەویی هاونیشتمانییەکی کورد لە کەرکووک داگیر دەکەنەوە. ئێستا دۆسیەکەیان لە دادگەیەکی شارەکەیە. کشتوکاڵی کەرکووک نووسراوی پاڵپشتی بۆ خێزانە کوردەکە بۆ دادگە ناردووە.

ئەو زەوییە دەکەوێتە گوندی تەپەگوڵ لە سنووری قەزای دووز لە کەرکووک.

محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: دۆسیەی ئەو جووتیارە کوردە ئێستا لە دادگەیە، زەوییەکەیان لەلایەن ئەو عەرەبە هاوردانە پێشتر داگیرکرابوو، عەرەبە هاوردەکان دوای وەرگرتنی قەرەبوو زەوییەکەیان جێهێشتبوو.

بەگوێرەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق، هەر عەرەبێکی هاوردە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بڕی 20 ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوی پێدەدرێت بۆ ئەوەی ئەو زەوییانە بەجێبهێڵن کە لە چوارچێوەی پرۆسەی بەعەرەبکردن لە دەسەڵاتی پێشووی عێراق وەریان گرتبوو.

عەلی عومەر حەمە مستەفا، واریسی ئەو خێزانەیە کە زەوییەکەیان بەناوەوەیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دواى 2003 ئەو زەوییەمان وەرگرتەوە، بەڵام ساڵی 2016 جارێکی دیکە ئەو چوار جووتیارە بە پاڵپشتیی هێز و هەڕەشەکردن گەڕانەوە سەر زەوییەکەمان و ناچار بووین بەجێی بهێڵین."

ئەو پارچە زەوییەی خێزانە کوردەکەی کەرکووک لە ساڵی 1995 بە شێوەی گرێبەست دراوەتە ئەو چوار کەسە.

عەلی عومەر حەمە مستەفا رایگەیاند، نووسراو لە دادگەوە نێردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دووز بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە زەوییەکە بەناوی کێوەیە، بەڵام هێشتا وەڵامی دادگە نەدراوەتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێک کە زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کەرکووک لە 14ی تەممووزی 2026 ئاراستەی دادگەی لێکۆڵینەوەی دووبز کردووە، ئەو چوار جووتیارەی ئێستا زەوییەکەیان بەدەستەوەیە، هیچ پەیوەندییەکی یاساییان بەو زەوییانەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە