Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا.

کوردستان

سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی دیمەشق دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریا بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە.

سۆلین محەممەدئەمین پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دیمەشق رایگەیاند؛ سبەی دووشەممە، 3ی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆدەبێتەوە. 

لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، ئەمە یەکەمین سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ سووریا و بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق و دۆخی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێ بکات.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا، دوای هەوڵی ناوبژیوانی و دەستپێشخەرییەکانی دێت بۆ کۆتاییهاتن بە شەڕ و  پێکدادانەکان و بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی سووریا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکانیدا هەمیشە جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریکردنی کورد لە تەواوی دامەزراوە سیاسی، تەشریعی و کارگێڕییەکانی سووریای نوێ کردووەتەوە.

لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندینجار  میواندارێتی مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و شاندەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریای کردووە.

بۆ یەکەمین جار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا لە 11/4/2025 لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوویەوە.

دووەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع لە 17/4/2026 لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا بووە کە بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا؛ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێ کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە