Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە کەرکووک تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە کەسوکارەکەی گومانیان لە هاوڕێکانی هەیە

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

تەرمی گەنجێکی تەمەن 23 ساڵان بە ناوی محەممەد مەحموود، شەوی 31.07.2026، لە نزیک بەنداوی خاسە لە کەرکووک دۆزرایەوە. کەسوکارەکەی دەڵێن، کوڕەکەیان کوژراوە و گومانیان لە هاوڕێکانی هەیە، بەڵام پۆلیس دەڵێت، دەستگیرکراوەکان دەڵێن رووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەوە بووە.

کەسوکاری محەممەد دەڵێن، لە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکەدا چەقۆ و "دامربۆکس" (ئامێرێکی لێدان) دۆزراونەتەوە، ئەمەش گومانی ئەوەیان لا دروست دەکات کە کوڕەکەیان کوژرابێت.

وەلید مەحموود، برای محەممەد، بە  رووداوی گوت: "هیچ شوێنەوارێکی وەرگەڕانی ماتۆڕی پێوە نەبووە، پشتی سەری نەماوە. شوێنەواری دامربۆکس و چەقۆی پێوەیە. ماتۆڕەکەی هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە و هیچی نەشکاوە."

پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و پێنج کەسیان دەستگیرکردووە. بە گوتەی پۆلیس، تۆمەتبارەکان گوتوویانە، "محەممەد و هاوڕێیەکی بە ماتۆڕ وەرگەڕاون و ملی شکاوە و گیانی لەدەستداوە."

کەسوکارەکەی باوەڕ بەو گێڕانەوەیە ناکەن و سکاڵای یاساییان لەسەر سەرجەم ئەو کەسانە تۆمار کردووە کە لەگەڵ کوڕەکەیان بوون.

مەحموود رەمەزان، باوکی محەممەد، بە رووداوی گوت، "ئێمە سکاڵامان لەسەر ئەو کەسانە تۆمار کردووە کە لەگەڵی بوون و ژمارەیان نۆ کەسە. سکاڵامان لەسەر هەموویانە، هەرچەندە ناوی هەموویان نازانین."

هاوڕێیەکی نزیکی محەممەدیش دەڵێت، دوای رووداوەکە دوو موبایل و جانتای پارەکەی محەممەد براون. مستەفا نوورەدین، هاوڕێی محەممەد، گوتی: "جزدانەکەی نزیکەی 20 بۆ 25 وەرەقەی تێدابووە، بەڵام کە وەرمانگرتەوە تەنیا پێنج بۆ شەش هەزار دیناری تێدابوو."

محەممەد مەحموود، وەستای چاککردنەوەی ماتۆڕسکیل بووە و ئەو هاوڕێیانەی لەگەڵی بوون، بەشێکیان موشتەریی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە