Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گەشتیارێکی عەرەب لە رووباری سیروان خنکا

سازگار سەڵاح

سازگار سەڵاح

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سازگار سەڵاح
سازگار سەڵاح02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

گەشتیارێکی عەرەب کە بۆ گەشتکردن لە بەغداوە هاتبووە هەڵەبجە، لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری سیروان خنکا. دوای پێنج کاژێر گەڕان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمەکەیان دۆزییەوە.

رووداوەکە ئەمڕۆ 02.08.2026، لە نزیک گوندی ئیمامی زامن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە روویدا. گەشتیارەکە ناوی عەلی هاشمە و دانیشتووی شاری بەغدایە.

زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، بە رووداوی راگەیاند: "دوای پێنج کاژێر لە گەڕان و هەوڵی تیمەکانمان و هاوکاریی خەڵکی خۆبەخش و تیمەکانی مەلەوانیی دەربەندیخان و سلێمانی، توانرا تەرمەکە بدۆزرێتەوە."

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە گوتیشی، "بەهۆی ئەوەی تەرمەکە زوو دۆزرایەوە، شێواوییەکی زۆری پێوە دیار نەبوو."

دانیشتووان و خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانییان کردووە لە دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەدا و داوا دەکەن گەشتیاران ئاگاداریی خۆیان بن و نزیک ئاوی رووبارەکە نەکەونەوە.

محەممەد حەسەن، یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە، بە رووداوی گوت: "وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی، ئێمە یارمەتیی هەموو کەسێک دەدەین. کاژێر 10 بۆ 11ی بەیانی ئاگادارکراینەوە کە کەسێک خنکاوە و لەو کاتەوە لەگەڵ تیمەکاندا خەریکی گەڕان بووین."

بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، ئەمە سێیەم حاڵەتی خنکان بووە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە