Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکكۆمارى سووریا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکكۆمارى سووریا

کوردستان

ئاژانسی فەرمیی سووریا: ئەحمەد شەرع لە دیمەشق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

سیروان عەباس

سیروان عەباس

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس
سیروان عەباس02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، سبەی دووشەممە لە کۆشکی گەل لە دیمەشقی پایتەخت، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی سووریا (سانا) کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، بڕیارە لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق و چەند پرسێکی گرنگی ناوچەکە بکەن کە جێی بایەخی هەردوولان؛ ئەمەش بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا."

سانا دەڵێ: ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولادایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆزینەوەی رێگەی نوێی کارکردن کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات. 

لەدوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، ئەمە یەکەمین سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ سووریا و بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق و دۆخی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێ بکات.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا، دوای هەوڵی ناوبژیوانی و دەستپێشخەرییەکانی دێت بۆ کۆتاییهاتن بە شەڕ و  پێکدادانەکان و بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی سووریا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکانیدا هەمیشە جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریکردنی کورد لە تەواوی دامەزراوە سیاسی، تەشریعی و کارگێڕییەکانی سووریای نوێ کردووەتەوە.

لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندینجار  میواندارێتی مەزلووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و شاندەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریای کردووە.

بۆ یەکەمین جار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا لە 11/4/2025 لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوویەوە.

دووەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع لە 17/4/2026 لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا بووە کە بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا؛ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێ کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە