Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەیەکی پێشووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا

کۆبوونەوەیەکی پێشووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا

کوردستان

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمیی ئەحمەد شەرع سەردانی سووریا دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆککۆماری سووریا سەردانی دیمەشق دەکات.

لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 03-08-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتى فەرمیی ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆککۆماری سووریا سەردانی دیمەشق دەکات.

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە سەردانەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسۆکانی هاريکاریی هاوبەش و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

 

لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمەشق، ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی سووریا (سانا) ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 02-08-2026 بڵاویکردەوە، ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولادایە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆزینەوەی رێگەی نوێی کارکردن کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.

لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەمە یەکەمین سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ سووریا و بڕیارە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق و دۆخی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێ بکات.

 

ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا، دوای هەوڵی ناوبژیوانی و دەستپێشخەرییەکانی دێت بۆ کۆتاییهاتن بە شەڕ و  پێکدادانەکان و بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی سووریا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لە دیدارەکانیدا هەمیشە جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریکردنی کورد لە تەواوی دامەزراوە سیاسی، تەشریعی و کارگێڕییەکانی سووریای نوێ کردووەتەوە.

لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانە، نێچیرڤان بارزانی چەندینجار میواندارێتی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و شاندەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریای کردووە.

بۆ یەکەمین جار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا لە 11/4/2025 لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.

دووەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع لە 17/4/2026 لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا بووە، کە بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا؛ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی لەگەڵ ئەحمەد شەرع تاوتوێ کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە