Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: کار بۆ بەپارێزگاکردنی شنگال بکرێ و هێزە نایاساییەکان ناوچەکە جێبهێڵن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 12 ساڵەی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدییەوە، کە بە "یادێکی بەئازار" ناوی بردووە، پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە بەشێکی پەیامەکەدا داوای کردووە، کار بۆ بەپارێزگاکردنی شنگال بکرێت و هێزە نایاساییەکان ناوچەکە جێبهێڵن.

وەکو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی پێداوە، هاووڵاتییانی ئێزدی پاش 12 ساڵ، "هێشتا باجی ناکۆکییە سیاسییەکان و ئامادەیی هێزە چەکدارە نایاسایییەکان دەدەن."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، "تاوانی جينۆسایدی ئێزدییان و به‌سەبیکردنی کچ و ژنانیان و تێکدانی ماڵ و پەرستگەکانیان، برینێکی کراوەی دڵ و ده‌روونى گەلی کوردستانە."

نێچیرڤان بارزانی جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ئەرکی حکومەتی عێراقی فیدراڵە ئاسایش و ئاوەدانی بۆ شنگال بگێڕێتەوە، رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخى شنگال له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا جێبەجێ بکات، کار بۆ بەپارێزگاکردنی بکات و هێزە نایاسایییەکان ناوچەکە جێبهێڵن؛ تاوەکو ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان."

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کوردانی ئێزدی، "تاوەکو تاقە رفێندراوێک مابێت، تیمی نووسینگەکەمان بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ رزگارکردن و ئاشکراکردنی چارەنووسیان. هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانمان تا تاوانەکانی داعش لەسەر ئاستی جیهاندا بە تەواوی وەک جينۆساید بناسرێن."

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزدییان دا:

ئەمڕۆ بە خەم و ئازارێکی قووڵەوە، يادی دوازدە ساڵەی تاوانی جينۆساید و کۆمەڵکوژیی هاووڵاتييانى ئێزدیمان دەکەینەوە. لەم یادە بەئازارەدا، سەری رێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و بەوپه‌ڕى رێز و وەفادارییه‌وه‌ بەبیریان دەهێنینەوە.

تاوانی جينۆسایدی ئێزدییان و به‌سەبیکردنی کچ و ژنانیان و تێکدانی ماڵ و پەرستگەکانیان، برینێکی کراوەی دڵ و ده‌روونى گەلی کوردستانە. به‌داخه‌وه‌ هاووڵاتییانی ئێزدیمان پاش دوازدە ساڵ، هێشتا باجی ناکۆکییە سیاسییەکان و ئامادەیی هێزە چەکدارە نایاسایییەکان دەدەن.

لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی حکومەتی عێراقی فیدراڵە ئاسایش و ئاوەدانی بۆ شنگال بگێڕێتەوە، رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی دۆخى شنگال له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا جێبەجێ بکات، کار بۆ بەپارێزگاکردنی بکات و هێزە نایاسایییەکان ناوچەکە جێبهێڵن؛ تا ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

هاووڵاتييانى ئێزديمان دڵنیا دەکەینەوە تا تاقە رفێندراوێک مابێت، تیمی نووسینگەکەمان بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ رزگارکردن و ئاشکراکردنی چارەنووسیان. هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکانمان تا تاوانەکانی داعش لەسەر ئاستی جیهاندا بە تەواوی وەک جينۆساید بناسرێن.

لەم یادەدا، سوپاس و پێزانینی قووڵمان ئاراستەی خەڵکی ميوانپەروەری دهۆک و بادینان به‌گشتى دەکەین کە لە ساتە سەختەکاندا دەرگای ماڵ و قوتابخانە و مزگەوتەکانیان بۆ ئاواره‌ ئێزدييه‌كان کردەوە. هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌و تاوانه‌يان به‌ جێنۆسايد ناساندووه‌ و به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، يارمه‌تيى ئێزدييانيان داوه‌.

سڵاو لە خۆڕاگریی کۆمەڵگەی ئێزدی، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدان و تەواوی ئەو پێشمەرگە قاره‌مانانەی ئه‌و رۆژگاره‌ سه‌خته‌ بە فەرماندەیی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند و گیانی خۆیان بۆ ئازادکردنی شنگال و پاراستنی شكۆى نیشتمان بەخشی.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/8/3

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە