Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان

کوردستان

حەیدەر شەشۆ: گرووپە چەکدارەکان رێگر نین لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، رایدەگەیێنێت، دوای 12 ساڵ لە چاوەڕوانی و گلەییکردن، کاتی ئەوە هاتووە "کۆمەڵگەی ئێزدی'' لە قۆناخی داواکارییەوە بچێتە قۆناخی جێگیرکردنی مافەکانی وەکو پێکهاتەیەکی رەسەنی عێراق و کوردستان. رەخنەی هەیە لە حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تەنانەت بەرپرسە ئێزدییەکانیش و دەڵێت "کەمتەرخەم" بوون لە ئاست دۆسیەی شنگال و  کوردانی ئێزدیدا.

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان، لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات رایگەیاند: حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش "لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان" مامەڵەیان لەگەڵ دۆسیەی ئێزدییەکاندا کردووە و گوتی: "ئێمە چیدیکە گله‌یی ناکەین. بەڕاستی کاتی گله‌یی تەواو بوو، دەبێت داوای مافەکانمان بکەین و واز لە مافەکانیشمان نەهێنین، تاوەکو وەک هەموو پێکهاتەکانی عێراق و کوردستان مامەڵە لەگەڵ ئێزدی دەکرێت."

ئەو فەرماندە ئێزدییە رەخنەی لە بەرپرسە ئێزدییەکانیش گرت و ئەوانیشی بە بەرپرسیار زانی لە دۆخی ئێستای کۆمەڵگەکەیان. حەیدەر شەشۆ گوتی: "دەتوانم بڵێم بەرپرسە ئێزدییەکانیش بەرپرسیارێتییەکەیان هەڵنەگرت، چونکە کەمتەرخەم بوون لە خزمەتکردنی خەڵکی خۆیان و گەیاندنی دەنگ و نەهامەتییەکانی ئەم میللەتە."

حەیدەر شەشۆ، پێیوایە چارەنووسی خەڵکی ئێزدی بەستراوەتەوە بە رێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە بەداخەوە هەردوولا "کەمتەرخەم" بوون و ئەرکی خۆیان وەک پێویست جێبەجێ نەکردووە.

شەشۆ جەختی لەوە کردەوە تاوەکو ئێستاش رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ نەکراوە و ئیرادەی خەڵکی شنگال لەبەرچاو نەگیراوە، دەڵێت، "لە زۆر دۆخدا کاتێک دۆسیەی شنگال دەکرێتەوە، ئێمە دەبینین بەرپرسانی شنگال و خەڵکە رەسەنەکەی بانگهێشت ناکرێن."

سەبارەت گرووپە چەکدارەکان لە شنگال، شەشۆ ئەو بیانووە رەتدەکاتەوە گوایە ئەوان رێگرن لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەڵێت، "ئەوان لە دەرەوەی فەرمانی حکومەتی عێراق نین و لە شنگال بەبێ فەرمانی حکومەت نەماونەتەوە. ئەگەر باسی حەشدی شەعبی بکەین، ئەوان ئەمڕۆ بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بۆیە ناتوانین بڵێین گرووپی دەرەوەی یاسان."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە