Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا.. پزیشکێکی کورد لووتێکی نوێی لەسەر رووخساری گەنجێک چاند

سازگار سەڵاح

سازگار سەڵاح

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سازگار سەڵاح
سازگار سەڵاح03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو-دیجیتاڵ

دێرین والی، گەنجێکی تەمەن 28 ساڵانە و خەڵکی گوندی خێڵی حەمەیە، لەکاتی کارکردندا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە لووتی لەدەستدا. پزیشکێکی کورد لە سلێمانی، لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا، لووتێکی نوێی لەسەر رووخساری بۆ چاندووە و بڕیارە دوای چەند قۆناغێک بیگوازێتەوە شوێنی خۆی.

دێرین، کە تەنیا 28 بەهاری تەمەنی بینیبوو، لە پێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیدا، لە کۆمپانیایەکدا کرێکاری دەکرد، بەڵام رووداوێکی کارەبا ژیانی گۆڕی. دوای سێ رۆژ مانەوە لە ژووری چاودێریی چڕ، کاتێک بەهۆش هاتەوە، زانی کە بەهۆی سووتانەوە لووتی بەتەواوی لەدەستداوە.

دێرین والی، بە رووداوی گوت: "ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا لە دەروازەی هەڵەبجە لەکاتی کارکردندا بەر تەزووی کارەبای زەخت عالی کەوتم. بەهۆی تەزووەکەوە چەند شوێنێکی جەستەم سووتا و بریندار بوو، لەگەڵیدا لووتم بەتەواوی سووتا. خۆشبەختانە لەلای دکتۆر دیاری بەڕێز لە سلێمانی توانیم چارەسەری سەرەتایی وەربگرم و پێشنیازی ئەوەی بۆ کردم کە لێرە چارەسەر دەکرێت و پێویست ناکات بچمە دەرەوەی وڵات."

دێرین باسی لە قسەی پزیشکەکەی کرد و گوتی: "پزیشکەکەم پێیگوتم، دوای ئەوەی سووتاوییەکان و هەوکردنەکە لادەبەین، هەر لە سلێمانی و لەسەر رووخساری خۆت لووتێکت بۆ دەچێنینەوە کە هەمان رەنگی دەموچاوی خۆتی هەبێت، دواتر بە چەند قۆناغێک دەیگوازینەوە شوێنی خۆی."

نەشتەرگەرییەکە لە سێ قۆناغی سەرەکی پێکدێت و لەلایەن دکتۆر دیار عەبدولواحید، پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجامدراوە.

دکتۆر دیار عەبدولواحید، بە رووداوی راگەیاند: "تاکە هەڵبژاردە ئەوە بوو کە ئێمە بتوانین لووتێکی تازەی بۆ دروست بکەین، چونکە لووتە سووتاوەکە هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبوو. بۆیە بڕیارماندا ئەم نەشتەرگەرییەی بە سێ قۆناغ بۆ بکەین."

سەبارەت بە قۆناغەکان، پزیشکەکە گوتی: "قۆناغی یەکەم دروستکردنەوەی بەشی دەرەوەی لووتەکە بوو. قۆناغی دووەم دروستکردنەوەی کڕکڕاگە و کۆڵەکەکانی لووت بوو. قۆناغی سێیەمیش بریتییە لە دروستکردنەوەی ناوپۆشی لووت. لەنێوان هەر قۆناغێکدا سێ مانگ پێویستە."

بە گوتەی پزیشکەکەی، ئێستا دۆخی تەندروستیی دێرین جێگیرە و چاوەڕێی قۆناغی سێیەم دەکات بۆ ئەوەی لووتە نوێیەکە بگوازرێتەوە شوێنی بنەڕەتیی خۆی. ئەم نەشتەرگەرییە دەگمەنە، توانای بەرزی پزیشکانی کورد لە چارەسەرکردنی برینە ئاڵۆزەکان و گەڕاندنەوەی هیوا بۆ نەخۆشان نیشان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە