Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک سەربازی سوپای ئێران

ژمارەیەک سەربازی سوپای ئێران

کوردستان

پاسەوانی سنوور: بانگەشەکانی ئێران ناڕاستن و هیچ هێرشێکی زەوینی نەکراوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری گشتیی ئەرتەشی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی جەنگی 12 رۆژەوە تاوەکو ئێستا، 14 ئۆپەراسیۆنی زەوینییان لە دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی کردووە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای پاسەوانی سنوور رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، "هیچ بنەمایەکی نییە".


موجتەبا جەعفەری، راوێژکاری فەرماندەیی گشتیی ئەرتەشی ئێران، لە رێوڕەسمی (شینگێڕیی موحەرەم) لە مەیدانی ئازادیی تاران رۆژی شەممە 1ـی ئابی 2026، رایگەیاند: "سەربازانی یەکەی تایبەتی 23ـی هێزی زەوینیی ئەرتەش، 14 ئۆپەراسیۆنی زەوینییان لەنێو خاکی عێراق، لەوانە لە سلێمانی و هەولێر لە دژی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە."

ئەمڕۆ سێشەممە 04ـی ئاب، فەرماندەیەکی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "ئەوەی ئێران باسی کردووە گوایە هێرشی زەوینییان کردووە دوورە لە راستییەوە هیچ بنەمایەکی نییە".

موجتەبا جەعفەری رایگەیاندووە: "هێزەکان بەسەرکەوتوویی چوونەتە ئەوێ و کەسان و بەرپرسانی حیزبییان لەنێو بردووە و بەشێکیان بەدیل گرتوون."

بەرپرسە باڵاکەی پاسەوانی سنوور، کە ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی باشووری کوردستان لە زاخۆ تاوەکو خانەقین لە ئەستۆی ئەواندایە گوتی: "یەک سەربازی ئێرانی نەهاتووەتە خاکی کوردستان و عێراقەوە و هیچ جووڵەیەکیشیان نەبووە، ئەوەی گوتوویانە تەنیا بانگەشەیە بۆ خۆیان و هیچی دیکە".

هەروەها سەرچاوەیەکی باڵا لە فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق لە بەغدا بە رووداوی گوت، "هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیەی کە باس کراوە لە سنوورەکانمان نەبووە و دوورە لە راستییەوە." گوتیشی، "ئەوەی هەبووە تەنیا دەستگیرکردنی دوو شوانی سنووری پشدەر بووە بە 150 سەر مەڕەوە، جگە لەوە هیچ ئۆپەراسیۆنێک لە سنوور یان نێو خاکی عێراق نەکراوە.

مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەوان هیچ شتێکی لەو شێوەیەیان بە فەرمی لەلایەن دەسەڵاتداران و فەرماندە سەربازییەکانی عێراقەوە پێنەگەیشتووە.

حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرش رەتدەکەنەوە


بەرپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم قسانە هیچ بنەمایەکییان نییە و تەنیا دەیانەوێ بەم قسانە خۆڵ لە چاوی خەڵک بکەن، ئەگەر ئۆپەراسیۆنێک کراوە بۆچی دەستکەوتەکەی رانەگەیێندراوە؟".

هەروەها ئەمجەد حوسێنپەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، 03ـی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "جگە لە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی، کۆماری ئیسلامی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لە خاکی هەرێمی کوردستان نەکردووە، بۆیە قسەی ئەو کەسە پڕوپاگەندەیەکی گاڵتەجاڕانەیە".

لە 28ـی شوباتەوە بە پاساوی جیاواز، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 960 مووشک و درۆن هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە، بەهۆیەوە  زیانی گیانیی هێرشەکان 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و  154 کەسیش بریندار بوون، لەنێو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 19 پێشمەرگەی پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە