Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بڕیارێکی دیمەشق سەدان ملیۆن لیرەی سووری لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بێ نرخ کرد

نزار جەزا

نزار جەزا

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نزار جەزا
نزار جەزا05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارێکی حکومەتی سووریا بۆ گۆڕینی دراوەکەی، بووەتە هۆی ئەوەی مامەڵەکردن بە لیرەی سوورییەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نزیکببێتەوە لە سفر و خاوەنەکانیشی تووشی زیانێکی زۆر بکات.

ئاڵوگۆڕکارانی دراو لە بازاڕی شاری سلێمانی دەڵێن، نە لیرە سوورییەکەیان بۆ دەفرۆشرێت و نە دەتوانن بیبەنەوە سووریا بۆ ئەوەی بیگۆڕنەوە بە دراوە نوێیەکە.

سیروان محەممەد، یەکێک لە ئاڵوگۆڕکارانی دراو، بە رووداوی گوت: "250 ملیۆن لیرەی سووریم هەیە، هەر ملیۆنێکم بە 198 هەزار دینار کڕیوە، بەڵام ئێستا هەر ملیۆنێکی نزیکەی 88 هەزار دینار دەکات. ئەگەر لێمان وەرنەگیرێتەوە، دەبێت فڕێیبدەین. داواکارین لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چارەسەرێکمان بۆ بدۆزێتەوە، چونکە بە قاچاخیش ناتوانین بیبەینەوە سووریا."

حکومەتی ئێستای سووریا بە ئامانجی لابردنی وێنەی بەشار ئەسەد لەسەر دراوەکەی و بەهێزکردنەوەی بەهاکەی، بڕیاری گۆڕینی دراوەکەیداوە و لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە جێبەجێی دەکات.

هێمن لەتیف، ئاڵوگۆڕکارێکی دیکەی دراوە و دەڵێت: "خەڵکی سلێمانی و هەولێریش دراوی سوورییان پێیە. داواکارین لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان شتێکمان بۆ بکەن. دەگوترێت لە شارە کوردییەکانی سووریا تاوەکو پێنج ساڵی دیکەش پارە کۆنەکە وەردەگیرێت، بۆیە دەکرێت لێرە لێمان وەربگرن و بیبەنە ئەوێ."

بە گوتەی ئاڵوگۆڕکاران، پێشتر ملیۆنێک لیرەی سووری تاوەکو 700 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک لیرەی سووری تەنیا 90 هەزار دینار دەکات و زۆر بە دەگمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دکتۆر شوان محەممەد، ئاڵوگۆڕکاری دراو، دەڵێت: "خەڵکێکی زۆر بە نرخێکی بەرز لیرەی سوورییان کڕیوە. داواکارم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی سووریا بکات کارئاسانی بکات بۆئەوەی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان زیانمەند نەبن."

شەماڵ هیدایەت، ئاڵوگۆڕکارێکی دیکەیە و باس لەوە دەکات کە ئێستا زۆر کەم مامەڵە بە لیرەی سوورییەوە دەکرێت و دەڵێت: "مەگەر کۆمەڵێک خەڵک نەبێت کە پێیانوایە لیرەی سووری کە مردووە، زیندوودەبێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە