Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شوێنەوارێک لە عەفرین. وێنە: ئەرشیڤ

شوێنەوارێک لە عەفرین. وێنە: ئەرشیڤ

کوردستان

شوێنەواری عەفرین بۆ رووداو: 36 گردی شوێنەوار وێران و تاڵان کراون

نووشین حەمێ

نووشین حەمێ

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نووشین حەمێ
نووشین حەمێ05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری نووسینگەی شوێنەوارەکانی عەفرین رایگەیاند، نزیکەی تەواوی شوێنەوارە مێژووییەکان لە سنووری عەفرین رووبەڕووی وێرانکاری و تاڵانکارییەکی بەرفراوان بوونەتەوە. هۆشدارییشی دا، زۆربەی شوێنەوارە مێژووییەکان بە تەواوی وێران کراون و داوای هاوکاریی نێودەوڵەتیی کرد.

"گرنگترین شوێنەوارەکان بە تەواوی وێران کراون"

بێتاڵ خەلیل، بەڕێوەبەری نووسینگەی شوێنەوارەکانی عەفرین تیشکی خستە سەر ئەو زیانانەی بەر دیارترین ناوچە مێژووییەکانی ناوچەکە کەوتوون و گوتی، "لە گردی عەین داراوە تاوەکو قەڵای نەبی حووری و گردی جندرێس، کە گرنگترین و دیارترین شوێنەوارەکانی عەفرینن، ئەم شوێنەوارانە وێران کراون و دەتوانم بڵێم بە تەواوی لەنێو براون."

بەڕێوەبەری نووسینگەی شوێنەوارەکان ئاماژەی بەوەش کرد، ناوچە شاخاوییەکانی وەک چیای لیلۆن، دەڤەرەکانی بەڕاد، کالووتا، کیمار، قەڵای سەمعان و بورجی قاس، رووبەڕووی هەڵکەندنی نایاسایی و تاڵانکاری بوونەتەوە.

36 گردی شوێنەواری تێکدراون

بەپێی ئەو زانیارییانەی بێتاڵ خەلیل بە رووداوی داون، تەواوی ئەو گردە شوێنەوارییانەی کە لای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و مۆزەخانەکان تۆمار کراون، مەترسیی سڕینەوە و نەمانیان لەسەرە.

ئەو گوتی، "لە سنووری عەفرین 36 گردی شوێنەواری هەن کە بە فەرمی تۆمار کراون؛ هەر 36 گردەکە رووبەڕووی وێرانکاری بوونەتەوە. من خۆم لەم دواییانەدا سەردانی هەموو گردەکانم کرد و بە چاوی خۆم بینیم کە بەداخەوە هەموویان تێکدراون."

هەروەها ئاشکرای کرد، لە قەڵای نەبی حووریش وێرانکارییەکی زۆر کراوە و نزیکەی 70%ی رووبەری قەڵاکە تێک دراوە.

پڕۆژەیەک بۆ بەڵگەنامەکردنی شوێنەوارەکان بە شێوازی (D3)

سەبارەت بە پاراستن و تۆمارکردنی ئەو شوێنەوارانەی ماونەتەوە، خەلیل باسی پڕۆژەیەکی نوێی نووسینگەکەی کرد و گوتی، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە هەڵگرتن و کۆگای شوێنەواریی عەین دارا دەکەن، "ئەم پڕۆژەیە بە دوو شێوە دەبێت؛ تۆمارکردن لە سەر کاغەز (لە نووسینگە) و تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی. هەروەها هەر پارچەیەکی ناو کۆگەکە بە تەکنەلۆژیای (D3) وێنە دەگیرێت تاوەکو وەک ئەرشیڤ بمێنێتەوە.

"نۆژەنکردنەوە کاتی زۆری دەوێت"

لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنە وێرانکراوەکان، بەڕێوەبەری نووسینگەی شوێنەوارەکان روونی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و مۆزەخانەکانی حەلەب، پلانی پێویستیان بۆ نۆژەنکردنەوەی عەین دارا ئامادە کردووە، بەڵام ئاستەنگی گەورە لەبەردەم کارەکەدا هەن.

ئەو گوتی، "کاری نۆژەنکردنەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردی پسپۆڕان هەیە. قەبارەی زیانەکان یەکجار زۆرە و پێویستی بە تیمە پسپۆڕەکان و کاتێکی زۆر هەیە."

پەیوەندی لەگەڵ یونسکۆ

بێتاڵ خەلیل سەبارەت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و مۆزەخانەکانی سووریا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ رێکخراوی یونسکۆ ئەنجام داوە. ئامانجی ئەم کۆبوونەوانە دابینکردنی پشتیوانیی دارایی و تەکنیکییە بۆ دەستپێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە.

خەلیل لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، وەک نووسینگەی شوێنەوارەکانی عەفرین، هەفتانە گەشتی چاودێری بۆ هەموو ناوچەکە ئەنجام دەدەن تاوەکو رووبەڕووی هەر جۆرە هەڵکەندنی نایاسایی و پێشێلکارییەک ببنەوە و چیدیکە رێگە نەدەن زیان بەم سامانە مێژووییانە بگات تاوەکو پاراستنیان بگەیێندرێتە لووتکە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە