Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەنگەر عەبدولڕەحمان، بێژەری رووداو و سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

سەنگەر عەبدولڕەحمان، بێژەری رووداو و سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

کوردستان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: پێشبینی دەکەم سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە بنێردرێت

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیێنێت کە عێراق بە دۆخێکی دارایی "زۆر قورس"دا تێدەپەڕێت، بەڵام پێیوایە حکومەتی فیدراڵی هێشتا ئامرازی بەهێزی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی قورسایی قەیرانەکە کەم بکاتەوە. دەشڵێت: دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "کراوەتە دیاردەیەک" و هەمیشە دەکەوێتە دوای مووچەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق.

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات رایگەیاند: ئەم جیاکارییە "پێشێلکردنی ماددەی 14ـی دەستوورە،" چونکە دەبووایە مامەڵەیەکی یەکسان لەگەڵ هەموو فەرمانبەرانی عێراقدا بکرێت.

سەبارەت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سیپان شێروانی گوتی: "دابەشکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، بەندە لەسەر دابینکردنی نەختینەی دارایی". پێشبینی کرد، دابینکردنی ئەو نەختینەیە بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

عێراق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە، لەبارەی رێگەچارەکان بۆ چارەسەری قەیرانەکە، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە زووترین کات بڕیار بدات بەوەی کە تەنیا خەرجییە زۆر پێویستەکان بکرێن و تەواوی خەرجییەکانی وەبەرهێنان و ئەو خەرجیانەی کە دەکرێت دوابخرێن، رابگیرێن. ئامانج لەم کارە ئەوەیە کە حکومەت بتوانێت تەنیا مووچەی فەرمانبەران و خەرجییەکانی بەڕێوەبردنی ئیدارەی دەوڵەت دابین بکات.

یەکێکی دیکە لەو ئامرازانەی لەبەردەستی حکومەتدایە، بانکی ناوەندییە. سیپان شێروانی دەڵێت، "حکومەتی فیدراڵی دەتوانێت لە رێگەی دەسەڵاتی نەختینەیی (نەقدی) بانکی ناوەندییەوە سوود وەربگرێت." یەکێک لە بژارەکانیش چاپکردنی پارەیە، بەڵام مەرجی هەیە. ئەو گوتی: "رەنگە بانکی ناوەندی بتوانێت 20 بۆ 30 تریلیۆن دیناری دیکە چاپ بکات، بەڵام ئەمە تەنیا لە حاڵەتێکدا دەکرێت، کە پشتیوانیی ئابووریی هەبێت، ئەگەرنا دەبێتە هۆی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دینار."

رێگەیەکی دیکە بریتییە لە کێشانەوەی ئەو بڕە پارە زۆرەی لە دەرەوەی سیستمى بانکییە. بەپێی ئامارەکان، نزیکەی 93 تریلیۆن دینار لە دەرەوەی بانکەکان و لە دەستی خەڵکدایە. ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "بانکی ناوەندی دەتوانێت سەنەد و کۆمپیاڵە بە رێژەی سوودێکی باش دەربکات و بەشێک لەو پارەیە بۆ سیستمی بانکی بگەڕێنێتەوە، کە ئەمە جۆرێکە لە قەرزی ناوخۆیی و زۆر باشترە لە قەرزی دەرەکی."

بۆ چارەسەری درێژخایەن، شێروانی جەخت لەسەر گرنگیی بەدیجیتاڵکردنی مامەڵە بازرگانییەکان دەکاتەوە و دەڵێت، "هەرکاتێک رێژەی کڕین و فرۆشتن بەرەو دیجیتاڵی چوو، ئۆتۆماتیکی قەیرانی نەختینەیی کەم دەبێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە