لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان مینادواو و ساینقەڵا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو گەنج گیانیان لەدەستدا.
دوو گەنجەکە ماتۆڕسوار بوون و پێکیانداداوە، یەکێکیان ناوی مەهدی یەزدانییە و ئەوی دیکەیان ناوی ئیحسان شابازییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هەردوو گەنجەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دواتر تەرمەکانیان براونەتە پزیشکی دادوەری.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە دەبنە قوربانی، بەجۆرێک پار 19 هەزار و 540 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدابوو.


