Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گەنم؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

گەنم؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

کشتوکاڵی ورمێ: زیاتر لە 386 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە

سینا سۆما

سینا سۆما

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، کڕینی گەنمی جووتیاران لەلایەن حکومەتەوە بەردەوامە و لە سەرەتای وەرزی دروێنەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 386 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە.


رۆژی هەینی، 7ـی ئابی 2026، محەممەد رەزا ئەسغەری، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "72 ناوەندی تایبەت بە وەرگرتنی گەنم لە سەرانسەری پارێزگاکە کراونەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 386 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە و رادەستی سایلۆکان و کۆگە تایبەتەکان کراوە."

محەممەد رەزا ئەسغەری گوتی، تاوەکو ئێستا 50٪ـی پارەی گەنمی جووتیاران خەرجکراوە و پلانی ئەوەیان هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بەشێکی دیکەی خەرجبکەن.

حکومەتی ئێران بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ یەک کیلۆگرام گەنمی ئاسایی بە 49 هەزار و 500 تمەن (26 سەنت) لە جووتیاران بکڕێتەوە.

بەگوتەی ئەسغەری، پار 432 هەزار و 500 تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیرا و 9 تریلیۆن تمەن وەکو پارەی گەنم بۆ جووتیاران خەرجکرا.

ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ورمێ لەسەر رووبەری زیاتر لە 406 هەزار هێکتار گەنم چێنراوە کە 106 هەزار هێکتاری بەرئاو و 300 هەزار هێکتاریشی دێمییە.

بەگوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ، پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی پارێزگاکە زیاتر لە 800 هەزار تۆن بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە