Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

.

.

کوردستان

هەر خێزانێکی ئاوارەی سەرێکانی کە دەگەڕێتەوە، هەزار دۆلاری پێدەدرێت

نووشین حەمێ

نووشین حەمێ

07-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نووشین حەمێ
نووشین حەمێ07-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

مەحموود جەمیل، گوتەبێژی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر خێزانێک کە دەگەڕێتەوە زێدی خۆی، بڕی هەزار دۆلاری وەکو هاوکاری پێدەدرێت.


یەکەمین کاروان کەی بەڕێدەکەوێت؟

ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی یەکەمین کاروانی ئاوارەکان گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی. بڕیارە دووشەممە، 10ـی ئاب، کاژێر 8:00ـی بەیانی، کاروانەکە لە کەمپی واشۆکانییەوە بەڕێبکەوێت.

بەگوتەی مەحموود جەمیل، لەم کاروانەدا نزیکەی 600 بۆ 620 خێزان دەگەڕێنەوە. جگەلەوەی هەر خێزانێک هەزار دۆلاری پێدەدرێت، گواستنەوە و دابینکردنی ئۆتۆمبێلیش بۆیان بەتەواوی بێبەرامبەر دەبێت و تێچووەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانەوە دابینکراوە.

کاروانی دووەم کەی دەبێت؟

مەحموود جەمیل دەڵێت، "ئەوە یەکەمین گرووپی رێکخراوی ئاوارەکانە کە بگەڕێنەوە. هەر کە ئەم کاروانە بەڕێکەوت، لیژنەکەمان دەستبەجێ دەستبەئامادەکاری بۆ کاروانی دووەم دەکات."

هەرچەندە کاتی کاروانی دووەم بەتەواوی دیارینەکراوە، بەڵام پێشبینیدەکەن لە 10 رۆژدا ئامادەبێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دووریی نێوان سەرێکانی و حەسەکە تەنیا 80 کیلۆمەترە و بۆ قامشلۆش نزیکەی 120 کیلۆمەترە، کە ئەمەش کارەکە زۆر ئاسانتر دەکات بەراورد بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین کە دوورترە.

بۆچی خەڵکەکە ئاوارەبوون؟

شاری سەرێکانی و ناوچەکانی دەوروبەری، لە تشرینی یەکەمی 2019 و دوای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی، کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئەنقەرە لە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو کاتی سووریا. بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە دەیان هەزار کەس، کە زۆربەیان کوردبوون، لەگەڵ عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە ئاوارەبوون و ساڵانێکی زۆر لەنێو کەمپەکانی وەک واشۆکانی لە نزیک حەسەکە لە دۆخێکی زۆر سەختدا ژیانیان بەسەردەبرد.

گەڕانەوەکە بەشێکە لە رێککەوتنێک

ئەم گەڕانەوەیە بەشێکە لەو رێککەوتنەی کە لە 29ـی کانوونی دووەم لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریادا واژۆکرا، کە ئامانج لێی ئاسانکاریکردنە بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان وەک عەفرین و سەرێکانی.

سەرەتا پرۆسەکە لە عەفرینەوە دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا و دوای پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و تەقەمەنی، سەرنجەکان خراونەتەسەر سەرێکانی.

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا چەند کێشەیەک ماون، وەک مەترسیی مین و تەقەمەنییە نەتەقیوەکان، وێرانبوونی ماڵەکان یان داگیرکردنیان لەلایەن کەسانی دیکەوە، هەروەها پێویستیی خەڵکەکە بە گەرەنتیی ئەمنی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. بەر لە گەڕانەوەشیان، ئەو خێزانانە هۆشیارکراونەتەوە لەسەر چۆنیەتیی خۆپاراستن لە پاشماوەکانی جەنگ.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە