Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی

محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی

کوردستان

هاونیشتمانییەکی کەرکووک لە دادگەی فیدراڵی سکاڵا لە دژی محەممەد سەمعان تۆمار دەکات

گەشاو خالید

گەشاو خالید

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی کەرکووک ئەمڕۆ چووەتە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، بۆ ئەوەی سکاڵا لە دژی محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک تۆمار بکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پارێزگار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا تانەی لە دەستووریبوونی مادەی 140 داوە.


یەکشەممە، 9ـی ئابی 2026، دیار عەبدولرەزاق، دانیشتووی کەرکووک، بە رووداوی راگەیاند: "مادەی 140 مادەیەکی دەستوورییە و 78٪ـی گەلی عێراق لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا دەنگیان بۆ داوە. لە شارێکی وەک کەرکووک ئەم جۆرە لێدوانانە تانەدانە لە دەستوور و دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان پێکهاتەکان و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی."

ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەش کرد، کە محەممەد سەمعان خۆی بەپێی ئەو دەستوورە بووەتە پارێزگار کە ئێستا تانەی لێدەدات. دیار عەبدولرەزاق گوتیشی: "تاوەکو ئێستا هیچ پارێزەرێکم وەک بریکار دیاری نەکردووە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، بۆ سەرخستنی سکاڵاکە لە دادگەی فیدراڵی، دەیکەم."

لێدوانەکەی پارێزگار چی بوو؟

محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی دەوڵەت کە شەوی 4ـی ئاب پەخشکرا، رایگەیاند کە گەورەترین هەڵەی ستراتیژیی دەوڵەتی عێراق دوای ساڵی 2003 بەرامبەر کەرکووک، دانانی مادەی 140 بووە.

مادەی 140ـی دەستووری عێراق تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کێشە لەسەرەکان و سڕینەوەی ئاسەوارەکانی گۆڕینی دیمۆگرافی و پرۆسەی عەرەبکردن کە رژێمی پێشوو کردوویەتی.

محەممەد سەمعان لەو بەرنامەیەدا گوتی: "ئێمە کاتی خۆی وەک پێکهاتەی تورکمان ئەو دەستوورەمان رەتکردەوە، چونکە پێمان وابوو ئەو جۆرە مادانە لە داهاتوودا کێشە دروست دەکەن."

مادەی 140 لە چوارچێوەی دەستووری عێراق لە گشتپرسیی عێراق دەنگی لەسەردرا، کە هەر سێ قۆناخی قەرەبوو، ئاساییکردنەوە و سەرژمێریی دەگرێتەوە، دەبووایە تاوەکو 31ـی کانوونی دووەمی 2007 ئەو مادەیە بەتەواوی جێبەجێبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە