Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە کۆبانی هاونیشتمانییەک و شۆفێرەکەی دوای 26 رۆژ لە رفاندنیان بە 80 هەزار دۆلار ئازادکران

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد ئیسماعیل قادر، دانیشتووی شاری کۆبانی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 26 رۆژ لەگەڵ شۆفێرەکەیدا لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە رفێندرابوون، گەڕایەوە نێو خێزانەکەی. ئازادکردنی ئەو هاونیشتمانییە دوای پێدانی 80 هەزار دۆلار دێت خێزانەکەی دەڵێن "بە قەرز" بۆیان کۆکراوەتەوە.


کاژێر 11ـی شەوی 14ـی تەممووزی ئەمساڵ، محەممەد ئیسماعیل قادر و ویسۆ ساڵح هۆشانی شۆفێری، لە ناوچەی نێوان سەرێ کانی و مەناجیر رفێندران. دوای نزیکەی مانگێک لە ونبوونیان و دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای خێزانەکانیان، دواجار گەڕانەوە ماڵەوە.

"داوای 250 هەزار دۆلاریان دەکرد"

محەممەد ئیسماعیل، لەبارەی ساتەکانی رفاندنی و مامەڵەی رفێنەرەکان دەڵێت: "پێیان گوتم مەترسە، ئێمە تەنیا پارەمان دەوێت. کاتێک پرسیم چەند؟ گوتیان 250 هەزار دۆلار. منیش پێم گوتن کێ ئەو هەموو پارەیەی هەیە؟ ئەمە کاری حکومەتە نەک تاکە کەس. ئەگەر ئەو پارەیەم هەبووایە هەرگیز کارم نەدەکرد."

محەممەد ئاماژە بەوە دەکات لەو ماوەیەدا خۆی بۆ مردن ئامادە کردبوو و بە رفێنەرەکانی گوتووە: "ئەو پارەیەتان بۆ دابین ناکرێت، نە لای منە و نە لای خێزانەکەم، من فیدای منداڵەکانمم و ئامادەی مردنم."

ئازادکردن بە 80 هەزار دۆلار و بارگرانیی قەرز

هەرچەندە رفێنەرەکان داوای بڕێکی زۆر پارەیان کردبوو، بەڵام دوای گفتوگۆیەکی زۆر، خێزانەکەی رازی بوون بە پێدانی 80 هەزار دۆلار بۆ ئازادکردنی.

مەزڵووم ئیسماعیل، برای محەممەد، لەبارەی چۆنییەتی دابینکردنی پارەکە دەڵێت: "ئێمە 80 هەزار دۆلارمان داوە تاوەکو برامان ئازاد بکرێت. ئەو پارەیەشمان هەمووی بە قەرز لە خەڵک وەرگرتووە. ئێستا بارودۆخمان خراپە و داوا لە خەڵک دەکەین هاوکارمان بن بۆ دانەوەی ئەو قەرزە، چونکە لەم سەردەمەدا دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە زۆر ئەستەمە."

کۆتایی چاوەڕوانی و دڵخۆشیی خێزانەکەی


بۆ رۆڵای کچی محەممەد، گەڕانەوەی باوکی وەکو لەدایکبوونەوەیەکی دووبارە بوو. پێشتر رۆڵا باوکی بە "هەموو شتێکی ژیانیان" ناوبردبوو، ئێستا باوکی لە لایە، دەڵێت: "هەستەکانم بە هیچ شتێکی ئەم دنیایە ناگۆڕمەوە، بێ کۆتایی دڵخۆشین بە گەڕانەوەی."

ئێستا محەممەد و شۆفێرەکەی لە باوەشی خێزانەکانیاندان، بەڵام دڵخۆشییەکەیان لەژێر سێبەری قەرزێکی گەورەدایە بەهۆی رفاندنیانەوە کەوتووەتە ئەستۆی خێزانەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە