Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

دوای 7 ساڵ چاوەڕوانی، یەکەم کاروانی ئاوارەکان گەڕانەوە سەرێ کانی

بژار زوبێر

بژار زوبێر

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر10-08-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی رۆژی دووشەممە، یەکەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێ کانی لە کەمپی واشۆکانیی حەسەکەوە بەڕێکەوتن بەرەو زێدی باوباپیرانیان. ئەم گەڕانەوەیە کۆتایی بە 7 ساڵ لە ئاوارەبوون و ژیانی سەختی نێو خێمەکانی کەمپ دەهێنێت و بە دەستپێکی داخستنی یەکجاریی دۆسیەی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە دادەنرێت.

کێ دەگەڕێتەوە و پرۆسەکە چۆنە؟

بەپێی زانیارییەکانی ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری رووداو کە لەنێو کەمپەکە ئامادە بوو، لەم کاروانە یەکەمەدا ناوی 647 خێزان تۆمارکراوە بۆ گەڕانەوە، بەڵام 410 خێزان توانیویانە دەست بە گەڕانەوە بکەن؛ بڕیارە ئەوانی دیکە بەهۆی نەخۆشی یان کێشەی خوێندنی منداڵەکانیانەوە لە کاروانەکانی داهاتوودا بگەڕێنەوە.

وەک هاندانێک بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ، حکومەتی راگوزەری سووریا بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی داوەتە هەر خێزانێک کە دەگەڕێتەوە، تاوەکو بتوانن ماڵەکانیان نۆژەن بکەنەوە کە لە کاتی شەڕدا وێران بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.

لە سەرەتادا بڕیاربوو تەنیا 1000 دۆلار بدرێتە خێزانەکان، بەڵام دوای ئەوەی خەڵکی سەرێ کانی ناڕەزایەتییان دەربڕی، بە هەوڵی پارێزگاری حەسەکە بڕەکە زیاد کرا. جگە لەمەش، تەواوی تێچووی گواستنەوە، پاسەکان و تەنانەت سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیش لەلایەن حکومەتەوە دابین کراوە.

هەستی ئاوارەکان چۆنە؟

جوان عیسا، ئەندامی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێ کانی بە رووداوی گوت: "دوای 7 ساڵ نەهامەتی لەم کەمپانەدا، گەیشتن بەم رۆژە خەونێک بوو. هیوادارین دۆسیەی ئاوارەکان بەتەواوی دابخرێت، کەمپەکان نەهێڵرێن و هەمووان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ."

"ئەو رۆژەی لە سەرێ کانی دەرچووین رۆژێکی رەش بوو، بەڵام ئەمڕۆ رۆژێکی سپییە بۆ ئێمە"

یەکێک لە هاووڵاتییە ئاوارەکانیش کە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەکرد، بە چاوی پڕ فرمێسکەوە هەستی خۆی بۆ رووداو دەربڕی و گوتی: "هەستم وەک ئەوە وایە تازە لەدایکبووبمەوە. ئەو رۆژەی لە سەرێ کانی دەرچووین رۆژێکی رەش بوو، بەڵام ئەمڕۆ رۆژێکی سپییە بۆ ئێمە. خەڵک بە حەسرەتن بگەڕێنەوە سەر ئەو خاکە پیرۆزە. تەنانەت وێنەی منداڵێکم بینی کە دوور لە زێدی خۆی لەدایکبووە، بەڵام دەیگوت دەمەوێت بگەڕێمەوە و خاکی سەرێ کانی ببینم، چونکە ئازاری سەرێ کانی لە دڵیدا ماوەتەوە."

چارەنووسی ماڵەکانیان و عەرەبە هاوردەکان

یەکێک لە گەورەترین نیگەرانییەکانی ئاوارەکان ئەوە بوو کە ئایا کاتێک دەگەڕێنەوە لە کوێ دەمێننەوە، چونکە ماوەی 7 ساڵە ماڵەکانیان لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە داگیرکراون.

لەم بارەیەوە، جوان عیسا دڵنیاییدا و گوتی: "لە رێگەی ئەو لیژنەیەی پێکهێندراوە، بەردەوام لە پەیوەندیداین. دڵنیام لە ماوەیەکی نزیکدا ماڵەکان بەتەواوی چۆڵ دەکرێن و ئەو کەسانەی لە دوای 2019ـەوە هاتوون، دەردەکرێن."

"دڵنیام لە ماوەیەکی نزیکدا ماڵەکان بەتەواوی چۆڵ دەکرێن"

پەیامنێری رووداویش پشتڕاستی کردەوە کە پرۆسەی دەرکردنی عەرەبە هاوردەکان دەستیپێکردووە. زۆربەی ئەو عەرەبانەی ماڵەکانی سەرێ کانییان داگیرکردووە خەڵکی دێرەزوور، غووتە، حومس و حەمان و تەنانەت بەشێکیان عێراقین. ئێستا بەرە بەرە ماڵەکان چۆڵ دەکەن و چەند خێزانێکیش گەڕێندراونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە غوێران.

پاراستنی ئاسایشی کاروانەکە

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی کاروانەکە و پاراستنی گیانی خەڵکەکە لە رێگەدا، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان (بە فەرماندەیی سیامەند عەفرینی) و ئاسایشی گشتی، یاوەریی ئاوارەکان دەکەن تاوەکو بە سەلامەتی دەگەنە نێو سەنتەری شار و گوندەکانی دەوروبەری سەرێ کانی. هەروەها بەرپرسانی حکومیی تایبەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی گەڕانەوە، سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکەن.

چیرۆکی ئاوارەبوونەکە

شاری سەرێ کانی و ناوچەکانی دەوروبەری، لە تشرینی یەکەمی 2019 کاتێک سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو کاتی سووریا هێرشیان کردە سەر ناوچەکە، کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی ئەوانەوە. بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە دەیان هەزار کەس، کە زۆربەیان کورد بوون و بەشێکیشیان عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە بوون، ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن. لەو کاتەوە، زۆربەی ئەم ئاوارانە لە کەمپی واشۆکانی لە نزیک حەسەکە لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەژیان.

گەڕانەوەی ئەمڕۆی ئاوارەکان، بەرهەمی ئەو رێککەوتنەیە کە لە 29ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریادا واژۆ کرا. رێککەوتنەکە ئامانجی ئاسانکاریکردنە بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان وەک عەفرین و سەرێ کانی. هەرچەندە پرۆسەکە سەرەتا لە عەفرینەوە دەستیپێکرد، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و تەقەمەنییە نەتەقیوەکان، ئێستا پرۆسەی گەڕانەوە لە سەرێ کانیش بە فەرمی دەستیپێکرد. بەر لە گەڕانەوەشیان، رێکخراوەکان ئاوارەکانیان هۆشیار کردووەتەوە لەسەر چۆنیەتیی خۆپاراستن لە پاشماوەکانی جەنگ لە ناوچەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە