Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە بۆ زیاتر روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

گرانبوونی کاڵا بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی لاواز کردووە

ئاگرین محەممەدی

ئاگرین محەممەدی

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاگرین محەممەدی
ئاگرین محەممەدی10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بە گوتەی خاوەن سووپەرمارکێتەکان، گرانبوونی کاڵا و خۆراک بازاڕی لاواز کردووە و خەڵک تەنیا ئەو شتانە دەکڕێت کە زۆر پێویستی پێیەتی. سەرۆکی ژووری بازرگانانی هەولێر دەڵێت: "گرانبوونی کاڵا بابەتێکی جیهانییە و شەڕ و داخستنی تەنگەی هورمز کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە."

خاوەن سووپەرمارکێتەکانی سۆران، سەیدسادق و بیارە دەڵێن، نرخی یەک فەردە برنجی 35 کیلۆیی نزیکەی 10 هەزار دیناری چووەتە سەر و خۆراک و کاڵای دیکەش دوو بۆ سێ هەزار دینار گران بوون. "کاڵای ئێرانیش ئێستا ناگاتە دەستمان و هاوردەکردنی کاڵا و بەرهەمە خۆراکییەکان لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ نزیکەی 50% کەمی کردووە و ئەمەش نرخەکانی گران کردووە."

نامی عەزیز، خاوەن سووپەرمارکێت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "گرانی وایکردووە نەتوانین وەک پێشتر دووکانەکانمان پڕ بکەین لە کاڵا، نە هاونیشتمانییان توانای کڕینیان هەیە و نە ئێمەش دەتوانین وەکو جاران لە بریکارەکان بکڕین. ئێمە پێشتر بە قەرز و قیست بەشێکی زۆری کاڵاکانمان لە بریکارەکان دەکڕی، ئێستا هاوردەکردن زۆر کەمی کردووە و دەبێت بە کاش پارە بدەین، جا کە فرۆشمان نەبێت پارەی کڕینیشمان نابێت."

رێبین ئەحمەد، خاوەن سووپەرمارکێت لە قەزای سەیدسادقی پارێزگای سلێمانی بە رووداوی گوت: "بازاڕمان زۆر لاوازە و خەڵک تەنیا فریای کڕینی خۆراکە سەرەکییەکانی وەک برنج، رۆن، شەکر و ئاوەتەماتە دەکەون، ئەوانیش زۆر گران بوون، بە شێوەیەک فەردەیەک برنجی 30 کیلۆیی کە پێش چەند مانگ بە 55 هەزار دینار بوو ئەمڕۆ بە 64 هەزار دینار فرۆشتوومە."

عەلی محەممەد، خاوەن سووپەرمارکێت لە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە، بە رووداوی گوت: "کۆگەکانی هەرێمی کوردستان بڕی پێویست خۆراک و کاڵایان تێدایە کە پێش بەرزبوونەوەی نرخەکان کڕدراون، بەڵام بە گرانی بە ئێمەی دەفرۆشن، ئێمەش ناچارین بۆ ئەوەی بابەتە خۆراکییەکان بەسەرنەچن و نەمێننەوە زۆرجار بە زەرەر بە کڕیاری بفرۆشین، بۆ نموونە فەردەیەک برنجم بە 20 هەزار دینار کڕیوە و ئەمڕۆ بە هەمان نرخ داومەتەوە."

گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی ئابی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گرانبوونی کاڵا بابەتێکی جیهانییە و ئاشکرایە شەڕی ئەمریکا و ئێران و داخستنی تەنگەی هورمز کاریگەرییەکی زۆری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەنێویدا هەرێمی کوردستانیش هەیە."

گەیلان سەعید بەشێکی هۆکارەکەی بۆ کاتی گەیشتنی بارەکان و بەشێکی دیکەشی بۆ گرانبوونی مادەی خاو گەڕاندەوە و گوتی: "پێش جەنگ ئەگەر کۆنتێنەرێک بە 25 رۆژ گەیشتبایە شوێنی مەبەست ئێستا بە نزیکەی دوو مانگ دەگات و تێچووەکەشی زیادی کردووە، پێشتر تێچووی کۆنتێنەرێک نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار دۆلار بوو بەڵام ئێستا گوێم لە دە هەزار دۆلاریش دەبێت."

لەبارەی یەدەگی ناو کۆگەکانەوە گەیلان سەعید گوتی: "بازرگانان بە نرخی رۆژ مامەڵە بە کاڵاکانیانەوە دەکەن و پێشبینی دەکەن جارێکی دیکە بەو نرخە کاڵایان دەستنەکەوێتەوە. ئێستا تێچوو لەسەر ئەوانیش زیاد بووە، بۆیە بەو نرخە دەیفرۆشنە بریکارەکان."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە