Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شوێنی رووداوەکە.

دیمەنێکی شوێنی رووداوەکە.

کوردستان

لە رووها ژنێک دوای بریندارکردنی، دەسووتێندرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس



رووداو دیجیتاڵ 

لە شارۆچکەی سوێرەکی سەر بە پارێزگای رووها لە باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک کە دوو ژن و پیاوێکی تێدابوو سوتێنرا، بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و ژنێک و پیاوێکی  دیکەش بە سەختی بریندار بوون.


ئەم رووداوە شەوی 8ی ئابی 2026 لە نزیک گەرەکی کارپوزجو لە سوێرەک روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە رووبەڕووی پەلاماری چەکداری بووەوە و دواتر سووتێنراوە.

پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، تاوەکو ئێستا چوار کەس لەسەر ئەم دۆسیەیە دەستبەسەرکراون.

ئەم رووداوە کاردانەوەی بەرفراوانی لە ناوچەکەدا لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت بەهۆی زەقبوونەوەی دیاردەی تووندوتیژی دژ بە ژنان و بێدەنگبوونی پارێزگاری روها کە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 3 رۆژ بەسەر رووداوەکەدا، هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ژنێک بە ناوی (س.پ)کە دایکی 4 منداڵە، دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ خواردنەوەی قاوە چووەتە دەرەوە، کەسوکارەکەی پەیوەندییان پێوە کردووە و وەڵامی نەداوەتەوە، بۆیە پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە.

دوای گەڕانی پۆلیس، تەرمی (س.پ) لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری گوللەی پێوەبووە و دواتر سوتێنرابوو.

ژنێکی دیکەش کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە بەهۆی سووتانی زۆربەی جەستەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.

 هەروەها پیاوێکی دیکە بە ناوی(ش.و) کە تەمەنی 35 ساڵە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بە گوللە بریندار بووە، لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

بەپێی راپۆرتی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ژنانی تورکیا (TKDF) تەنیا لە مانگی تەممووزدا 19 رووداوی کوشتنی ژنان و 11 گیانلەدەستدانی گوماناوی تۆمار کراون. هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تەممووز 160 ژن کوژراون و 71 ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە.

 بەپێی وردەکاری راپۆرتەکەش، لە 108 رووداوی کوشتنی ژناندا، چەک بەکارهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە