Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

مامۆستا حەسەن ئەمینی: گوتەکانی رامین بۆچوونی مامۆستایانی ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان نییە

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەسێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە تێیدا "هەڕەشەی لەنێوبردن"ی کوردانی ئێزدی دەکات، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. حاکمی شەرعیی خەڵکی کوردستان دەڵێ، گوتەکانی ئەو کەسە بیروبۆچوونی مامۆستایانی ئایینی رۆژهەڵاتی کوردستان نییە.


رۆژی سێشەممە 11ی ئابی 2026 مامۆستا حەسەن ئەمینی، حاکمی شەرعیی خەڵکی کوردستان لە سنەوە میوانی بووڵتەنی تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، لەبارەی گوتەکانی رامین ساڵحزادە رایگەیاند، "تەنیا بیروبۆچوونی خۆیەتی و بە هیچ شێوەیەک بۆچوونی مامۆستایانی ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان نییە، تەنانەت بۆچوونی ئایینی ئیسلامیش نییە، لەبەر ئەوەی لە دینی ئیسلامدا شەڕ لەگەڵ بیروباوەڕدا نییە، بەڵکو شەڕ لەگەڵ ستەم و گەندەڵییە."

رامین ساڵحزادە پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی گوندی ئەشتەراوای شاری بانەیە، لە گوتارەکەیدا سووکایەتیی بە کوردانی ئێزدی دەکات و هەڕەشەی کوشتن و سڕینەوەیان دەکات. مامۆستا حەسەن ئەمینی، ئەو گوتانە بە دژی پێکەوەژیان لە ئایینی ئیسلام ناودەبات و دەڵێ: "لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، لە حکومەتی مەدینە کە یەکەم حکومەتی ئیسلامییە، جوو و کەسانی دەرەوەی ئیسلامی تێدا دەژیان و کەس دژایەتی نەکردن".

مامۆستا حەسەن ئەمینی گوتی: "دەبێ ئەو مامۆستایە تێبگەیێندرێ کە ئەو قسانەی کردوویەتی، دین نییە و تەنیا بۆچوونی خۆیەتی".

رامین ساڵحزادە هاوکات لە بانە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕسکیل دەکات. 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ: "ئەو کردارە دوورە لە هەموو بەهایەکی ئاینی و مرۆڤایەتی." نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە "کولتووری پێکەوەژیان لە کوردستان رەگی مێژوویی هەیە."

هەروەها موراد ئیسماعیل حەسەن، پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، لە نووسراوێکی فەرمیدا داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد رێکاری دیپلۆماسی و یاسایی بەرامبەر ئەو مامۆستا ئاینییە بگرێتەبەر و لە رێگەی ئێرانەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت.

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە کوردستانیش رایگەیاند: "ئەو جۆرە وتارانە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە نییە و زانایانی ئایینی لە کوردستان هۆشیارن و لە پێکەوەژیان تێدەگەن."

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکەش بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی، هاونیشتمانییان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە تووندی سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەو مامۆستا ئاینییەیان کرد و بە درووستکردنی دووبەرەکی و دژایەتیکردنی کولتووری پێکەوەژیان لە کوردستانیان ناوبرد.


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە