Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بۆ یەکەمجار خولی ئۆنلاینی کۆنکان بەڕێوەچوو؛ براوەی یەکەم 5 ملیۆن دیناری بردەوە

فەرهاد دۆڵەمەری

فەرهاد دۆڵەمەری

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

 

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان، خولی یاریی کۆنکانی کوردی بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەچوو و تێیدا دیاری جەمال بووە براوەی یەکەم و خەڵاتی پێنج ملیۆن دیناری پێدرا، هەروەها عومەر شوان پلەی دووەمی بەدەستهێنا و دوو ملیۆن دیناری پێدرا.

خوولەکە بە بەشداریی 36 تیمی 72 کەسی بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بوو.

سەفین ئازاد، سەرپەرشتیاری یاریی کۆنکانی کوردی، بە رووداوی رایگەیاند: "یاریی کۆنکانی کوردی تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 هەزار کەس دایانبەزاندووە و 170 هەزار کەس خۆیان لە یارییەکە تۆمار کردووە. ئەپەکەمان بە سیستمی زیرەکیی دەستکرد (AI) بەستووەتەوە بۆ ئەوەی رێگە لە هەموو قسە و کردەوەیەکی نەگونجاو بگرین."

یاریی کۆنکانی کوردی ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی لەسەر سیستەمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە و مۆڵەتی هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و گواستنەوە و گەیاندنی هەیە.

دیاری جەماڵ، براوەی یەکەمی یارییەکە، گوتی: "ئەوەی بۆ من گرنگ بوو، بەشداریکردن و بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی یارییەکە بوو."

عومەر شوان، براوەی دووەم، دەڵێت: "بەڕاستی یارییەکە چێژێکی تایبەتی هەیە."

هۆزان هەڵگورد، یەکێک لە بەشداربووان، بە پێکەنینەوە گوتی، "لە یاریی کۆنکانی کوردی ناتوانیت پوولی کۆنکان بدزیت، مەودای دزیکردنی نەهێشتووەتەوە."

بروا دڵشاد، بەشداربوویەکی دیکە، باسی لەوە کرد کە یارییەکە کێشەیەکی باوی نێو یاریزانانی چارەسەر کردووە و دەڵێت، "پێشتر یەکێک لە کێشەکانمان ئەوە بوو کێ پارەی مێزەکە بدات، هەبوو خۆی دەشاردەوە، بەڵام ئێستا یاریی کۆنکانی کوردی کۆتایی بەم کێشەیە هێناوە."

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە