Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تیمی کوردستان. وێنە: ئاکار زرار

تیمی کوردستان. وێنە: ئاکار زرار

کوردستان

لە پاڵەوانێتی یارییە ئەلکترۆنییەکاندا تیمەکەی هەرێمی کوردستان لە قۆناخی پێش کۆتایی ماڵئاوایی کرد

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

12-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا12-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە بەشداری 16 تیم قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەڕێوەچوو. یەکێک لە تیمە بەشدارەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە چوو بوون لەو قۆناخەدا ماڵئاوایی کرد. ئەوان توانیبوویان چەندین تیپی بەهێز لەسەر ئاستی جیهان تێپەڕێنن. 

رۆژی چوارشەممە، 12ی ئابی 2026، ئاکار زرار، یاریزان لە تیمی 721ـی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "لە قۆناخی پێشکۆتاییدا 16 تیم بەشدار بوون و 12 یارییمان کرد. ئێمە نەمانتوانی براوە بین"؛ دەشڵێت، "ئێمە توانیمان 25 هەزار دۆلار ببەینەوە، بەهۆی سەرکەوتنیشمان لە قۆناخی پێشتر دوو هەزار و 500 دۆلاری دیکەشمان بردبووەوە". 

ئاکار زرار ئاماژەی بەوەش کرد، لە قۆناخی کۆتاییدا 16 تیم بەشداری دەکەن و 18 یاری دەکرێن؛ گوتیشی، تیمی یەکەم 500 هەزار دۆلار دەباتەوە و 16ەمینیش 25 هەزار دۆلار. 

بە گوێرەی گوتەکانی ئەو هاونیشتمانییە، سعودیە، بەڕازیل، جەزائیر، چین، ئیندۆنیزیا، پاکستان و تورکیا بەشێکن لەو تیمانەی گەیشتوونەتە یاری کۆتایی. 

ئاکار زرار: بێ هیوا نەبووین 

یاریزانەکەی تیمی 721 گوتی، بێهیوا نەبوون و بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوە لە داهاتوودا؛ دەشڵێت، مانگی 10ی ئەمساڵ پاڵەوانیەتییەکی دیکەی هاوشێوە لە پاکستان دەکرێت. 

بەگوتەی ئەو یاریزانە، شێوازی بەشداریکردن لەو پاڵەوانیەتییە ئەوەیە کە هەشت هەزار تیم لە عێراقەوە کێبڕکێ دەکەن و سێیان سەردەکەون.  ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەر وڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە سێ تیم سەردەکەون و لەگەڵ تیمی عێراق کێبڕکێ دەکەن. لە هەموو ئەو تیمانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سێ تیمیان دەگەنە پاکستان. 

پاڵەوانیەتییەکە رۆژی 8ی ئاب دەستیپێکرد و 15ی ئاب کۆتایی دێت. کۆی خەڵاتەکانی ئەم پاڵەوانیەتییە دەگاتە سێ ملیۆن دۆلار. 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە