Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرەی بەنزین. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

سەرەی بەنزین. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کوردستان

لە سبەینێوە بەنزینی پاڵپشتیکراو لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

14-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم14-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا پشتگیریی بەنزینی بازرگانی بکات، بە مەرجێک نرخی هەر لیترێک 750 دینار بێت. لەسەر ئەو بنچینەیە، سبەی لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان بەنزینی بازرگانی بەو نرخە دابەش دەکرێت.


هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە رووداوی راگەیاند: "بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و بە مەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری شۆفێران و هاونیشتمانییان، بڕیاردراوە بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراو زیاد بکرێت."

جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی، تاوەکو ئێستا 26 بەنزینخانە بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناریان پێدەدرا، بەڵام لە سبەینێوە ئەو ژمارەیە زیاد دەکرێت بۆ 60 بەنزینخانە.

سەبارەت بە بەکارهێنانی کۆبۆن، هێمن قادر گوتی، دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بە کۆبۆن تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر قەرەباڵغی نەما، ئەوا دەکرێت بڕیار بدرێت شۆفێران بەبێ کۆبۆن بەنزین وەربگرن.

ئەوەی کە پەیوەندی بە جۆرەکانی دیکەی بەنزینەوە هەیە، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رووداوی گوت: "ئاسانکاریی زۆر بۆ بازرگانان کراوە بۆ هاوردەکردنی ئەو ماددانەی بەنزینی سوپەر و موحەسەنیان لێ دروست دەکرێت. ئەم هەنگاوانەش وەک پاڵپشتییەک بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئەو دوو جۆرە بەنزینە هەژمار دەکرێت و پێشبینی دەکرێت نرخی بەنزینی سوپەر و موحەسەنیش دابەزێت."

هاوکات محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، 14ـی ئابی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی لە هەموو قەزا و ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی بەنزینخانەکان 24 کاژێر بەنزینی 750 دابەش دەکەن و ناهێڵین هیچ بەنزینخانەیەک بەنزینی لێ ببڕێت."

بەگوتەی محەممەد حەسیب، لە یەکەم رۆژی دابەشکردنەکەدا دە بەنزینخانە لە شاری سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن و بۆ رۆژەکانی داهاتووش بەنزینەکە دەگاتە بەنزینخانەکانی دیکەش.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە