Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.

کوردستان

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

15-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ15-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی ئەو پارتە کرد و ئومێد دەخوازێت ئامانجە نەتەوەییەکان بکرێنە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی رووی لە ناوچەکە کردووە.


لە پەیامەکەدا کە رۆژی شەممە، 15ـی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندام و لایەنگرانی پارتی کردووە و نووسیویەتی: "ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی رووی لە کوردستان و ناوچەکەمان کردووە."

یەکێتیی لە پەیامەکەیدا بۆ پارتی جەخت لەوەش دەکاتەوە کە پێویستە ئەو هەنگاوانە "لەپێناو پایەدارکردن و راستکردنەوەی بەرپرسیارانەی رێڕەوی ئەزموونەکەمان" بن.

رۆژی 16ـی ئابی 2026، 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەو بۆنەیەوە مەکتەبی سیاسیی پارتەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "پاراستنی دەستکەوتەکان و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە گرژی و شەڕ و پێکدادانەکانی دەوروبەر، بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی و نیشتمانییە"؛ هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە: "رێگاگرتن لەوەی کوردستان ببێتە شوێنێک بۆ کاریگەری خستنە سەر ئەمنیەتی دراوسێکانمان و رێزگرتنی دوولایەنەی بەرژەوەندییەکان."

دەقی راگەیێندراوەکەی یەکێتی

بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

بە بۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین

لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەك ئامانجە نەتەوەیی و دیموكراسییەكان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەكەمان كردوە. لەپێناو پایەدارکردن و راستکردنەوەی بەرپرسیارانەی رێڕەوی ئەزموونەکەمان.

جارێكی تر پیرۆزە

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە