Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: پارتی هەمیشە دەستپێشخەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پارتی هەمیشە دەستپێشخەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و جەختیش لە پێشخستنی حوکمڕانی دەکاتەوە.


رۆژی یەکشەممە، 16ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی، خانەوادەی شەهیدان، سەرکردایەتی، کادیران و جەماوەری پارتەکەی کرد و رایگەیاند: "لە هه‌شتا ساڵه‌ى یادی دامەزراندنی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە شکۆدارییەوە بارزانیی نەمر و تەواوی ئەو قاره‌مان و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە نەبەردانە بەبیر دەهێنینەوە کە بە بڕوا و فیداکارییەوە لەپێناو ئازادیی کوردستاندا گیانیان بەخشی."

سەبارەت بە مێژوو و ئامانجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، پارتی بەر لە هەشتا ساڵ وەک پێویستییەکی مێژوویی لە هەناوی خەون و خواستەکانی گەلی کوردستانەوە لەدایک بوو تاوەکو رێبەرایەتیی بزووتنەوەی رزگاریخوازيی کوردستان بکات. دەشڵێت: "ئەمڕۆش دوای هەشت دەیەی پڕ لە قوربانیدان و دەستکەوتی مەزن، بە هەمان گوڕوتین و بەرپرسایەتیی مێژووییەوە، له‌ خه‌باتى بەردەوامدايە بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گه‌لى كوردستان."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی جەخت لەسەر بەرپرسیاریەتیی نیشتمانیی پارتەکەی دەکاتەوە وەک پێشەنگ و داینەمۆی پته‌وکردنی تەبایی و پێکەوەژیان، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ پاراستنی ئەو کاروانە دەبێت بەردەوام خۆیان لەگەڵ گیانی سەردەم و پێشکەوتنەکاندا نوێ بکەنەوە و دەڵێت: "دەبێت برەو بە دامەزراوەییبوون و پێشخستنى حوکمڕانی بدەین، تاوەکو پارتی وەک هەمیشە متمانە و گەره‌نتیی سەرەکیی مافە رەواکانی گەلی کوردستان بێت."

دەقی راگەیێندراوەکە

لە هه‌شتا ساڵه‌ى یادی دامەزراندنی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە شکۆدارییەوە بارزانیی نەمر و تەواوی ئەو قاره‌مان و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە نەبەردانە بەبیر دەهێنینەوە کە بە بڕوا و فيداكارييه‌وه‌ لەپێناو ئازادیی کوردستاندا گیانیان بەخشی. سەری رێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و سڵاو بۆ خێزان و کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین.

ئەم یادە پیرۆزە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، لە تەواوی گەلی کوردستان، لە جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و ئۆرگانەکان، کادیران، ئەندامان، لایه‌نگران و جەماوەری دڵسۆزى پارتيمان پیرۆز دەکەم. لەم وێستگە مێژوویییەدا، بە ئومێد و بڕوایەکی به‌هێزه‌وه‌ بەڵێنی بەردەوامیی کار و کۆشش لەپێناو ئامانجە باڵاکانی گەلى كوردستاندا دووپات دەکەینەوە.

پارتی بەر لە هەشتا ساڵ، وەک پێویستییەکی مێژوویی لە هەناوی خەون و خواستەکانی گەلی کوردستانەوە لەدایک بوو تا ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی رزگاریخوازيی کوردستان بەرەو ئازادی بکات. ئەمڕۆش دوای هەشت دەیەی پڕ لە قوربانیدان و دەستکەوتی مەزن، بە هەمان گوڕوتین و بەرپرسایەتیی مێژوویيیەوە، له‌ خه‌باتى بەردەوامدايە بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گه‌لى كوردستان.

لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لەسەر بەرپرسياریەتیی نیشتمانیی پارتی دەکەینەوە وەک پێشەنگ و داینەمۆی پته‌وکردنی تەبایی، پێکەوەژیان و کۆکه‌ره‌وه‌ى گه‌لى كوردستان به‌ ته‌واوى پێكهاته‌كانييه‌وه‌. پارتی هەمیشە دەستپێشخەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و گۆڕینیان بۆ دەرفەتی خزمەتکردنی نيشتمان.

له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ بۆ پاراستنی ئەم کاروانە پڕ لە شانازییە، دەبێت بەردەوام خۆمان لەگەڵ گیانی سەردەم و پێشکەوتنەکاندا نوێ بکەینەوە، برەو بە دامەزراوەییبوون و پێشخستنى حوکمڕانی بدەین تا پارتی وەک هەمیشە متمانە و گەره‌نتیی سەرەکیی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بێت.

سڵاو لە یادی 16ی ئاب، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
16ی ئابی 2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە