Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

عەلی حوسێن: لەم هەفتەیەدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی دەڵێت، لەم هەفتەیەدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێشتر نەوەی نوێ داوای لێکردوون پێکەوە و بەبێ یەکێتی حکومەت پێکبهێنن، بەڵام پارتی پێشنیازەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆژی یەکشەممە 16ـی ئابی 2026، عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، لە یادی 80 ساڵه‌ى دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ''پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە رۆڵی گرنگی لە دروستکردن و پێگەیاندنی هەرێمی کوردستان هەبووە.''

عەلی حوسێن ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ناوچەکە و عێراق کرد و گوتی: ''ئەم دۆخە پێویستی بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی لایەنە سیاسییەکانە، بەتایبەتی لە کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن ئەم قۆناخە تێپەڕێنن.''

زیاتر لە 20 مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و کابینەی دەیەمی حکومەتیش پێکنەهێنراوە. ئەو بەرپرسەی پارتی، کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت بە پێویست دەزانێت و دەڵێت: ''دەبێ کار لەسەر یەکڕیزی بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین لە ئاست ئەم قۆناخەدا هەنگاو بنێین.''

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکەم حیزبی کوردستانی پیرۆزبایی یادی 80 ساڵەی دامەزرانی پارتی کرد. بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە گوتی: ''راستە لە رابردوودا هەندێک بەرزی و نزمیمان لە پێکەوەکارکردندا هەبووە، بەڵام پێموایە ئەم قۆناخە هەستیارە بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنەکانە، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی کە دوو حیزبی گرنگن، بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە ئەم قۆناخە تێپەڕینن.''

''ئەم هەفتەیە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە''

بەگوتەی عەلی حوسێن، ''نزیکبوونەوەی باش'' لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە و کۆبوونەوەی داهاتوویان ''لەم رۆژانەدا'' دەکرێ.

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە پێیوایە، دانیشتنەکانی داهاتووی یەکێتی و پارتی کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر دۆخەکە دەبێت، ''کار کراوە بەبێ راگەیاندن، دانیشتنیان هەبووە لە ماوەی رابردوودا و پێموانییە بەڕێوەچوونی دانیشتنی داهاتووش لەم هەفتەیە زیاتر تێپەڕێت.''

''نەوەی نوێ پێشنیازی کرد بەبێ یەکێتی حکومەت پێکبهێنین''

رۆژی پێنجشەممە 2ـی تەممووزی 2026، لە شاری سلێمانی، رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنی (هاوپەیمانیی هاوسەنگی و بووژانەوە)ـی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ، بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی هەردوو حیزبەکە بەڕێوە چوو.

هاوپەیمانییەکە بە واتای ئەوە دێت، دوای چەندین ساڵ لە ئۆپۆزیسیۆنبوون، نەوەی نوێ رێگەی بەشداربوون لە حکومەتی گرتووەتەبەر.

لە بەشێکی قسەکانیدا عەلی حوسێن باسی لە نەوەی نوێ کرد کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا 15 کورسی بەدەستهێنا و گوتی: ''مانگی 9ـی پار نەوەی نوێ لە رێگەی کەسایەتییەکی سیاسییەوە پەیوەندی پێوە گرتم کە ئامادەن بە هەموو کورسییەکانیان لەگەل ئێمە 50+1 [ـی کورسییەکانی پەرلەمان] پێکبهێنن، بۆ ئەوەی بەبێ یەکێتی حکومەت پێکبهێنرێت.''

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەشڵێت، پارتی پێشنیازەکەی نەوەی نوێی رەتکردووەتەوە لەبەر دوو هۆکار، ''یەکەم؛ پارتی و یەکێتی تەواوکەری یەکدین و پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی بۆشایی تێدەکەوێت. دووەم؛ پێمان دروست نەبوو لەکاتێکدا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید رێککەوتن بکەین کە لە زیندان بوو.''

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 کرا، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، گۆڕان 1 کورسی و هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە