Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەیە و نێو زیندانێکی ئێران پیشان دەدات.

وێنەکە بۆ روونکردنەوەیە و نێو زیندانێکی ئێران پیشان دەدات.

کوردستان

16 هاونیشتمانی لە مهاباد سزای بەندکردنیان بۆ دەرچوو

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، 16 هاونیشتمانیی خەڵکی مهاباد، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لانیکەم هەر یەکێکیان سزای زیاتر لە پێنج ساڵ بەندکردنی بۆ دەرچوو.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ یەکشەممە دادگاییکردنی 16 هاونیشتمانیی خەڵکی مهابادی پارێزگای ورمێیان پشتڕاست کردەوە کە پاییزی ساڵی 2024 دەستگیر کرابوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دادگاییکردنەکە لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگەی شۆڕشی مهاباد بەڕێوەچووە و تێیدا بەگشتی سزای 77 ساڵ و نۆ مانگ بەندکردن بۆ 16 هاونیشتمانی دەرچووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) گوتی، ئەو کەسانە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا قوە، قادر خەرامان ‌فەر، جەلال سەدەفی، عەلی مەعرووفی، ئارام مەبزوولە، یوسف تاڵ، رێبوار رەسووڵی، ئەیوب رەسووڵی، عوسمان جیهانی ‌فەر، رەحمان دانا، سالار شەمس ‌بورھان، زانیار سەیدئەحمەدی، عەبدوڵڵا هۆشمەند، عەبدولڕەحمان قوە، نازەنین ئەلیاسی (گوڵاڵە) و کەمال مەسعودین.

وەک لە راپۆرتەکانی مافی مرۆڤدا هاتووە، بۆ 12 کەس لە بەندکراوان سزای پێنج ساڵ بەندکردن دەرچووە و نازەنین ئەلیاسی (گوڵاڵە) سزای دوو ساڵ، کەمال مەسعودیش سزای پێنج مانگ بەندکردنی بۆ دەرچووە.

ئەم هاونیشتمانییانە بە تۆمەتگەلێکی وەک ئەندامەتی لە پژاک، پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرژەوەندیی حیزبەکانی دژبەری حکومەت دادگایی کراون و سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

هاوکات لە دانیشتنەکەی دادگەدا، هەر یەک لە عەبدوڵڵا هۆشمەند و عەبدولڕەحمان قوە سزای حەوت ساڵ و یەک مانگ بەندکردنیان بۆ دەرچووە.

بەپێی دادگاییکردنەکە، ئەو هاونیشتمانییانە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چالاکبوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دژی حکومەت ئەو سزایانەیان بۆ دەرکراوە.

تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران هیچ زانیارییەکیان لەسەر دادگاییکردنەکەی ئەو هاونیشتمانییانە نەخستووەتەڕوو، بەڵام پێشتر میدیای ئێران سەبارەت بە دەستگیرکردنی عەبدولڕەحمان قوە و عەبدوڵڵا هۆشمەند هەندێک زانیاری بڵاوکردبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو هاونیشتمانییە رۆژی 28-10-2024 لە رێگەی مهاباد-پیرانشار لەلایەن قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکران.

دواتر 30-10-2024 میدیای ئێران بەبێ ئاماژەدان بە ناوی عەبدولڕەحمان قوە و عەبدوڵڵا هۆشمەند رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان ئیتلاعات و قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسداراندا، دوو ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەستگیرکراون و ئەندامێکی دیکەی ئەو حیزبەش کوژراوە.

سێ رۆژ دواتر پژاک کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی خۆی بەناوی مەولان روستەمی، خەڵکی سەردەشت پشتڕاست کردەوە و راشیگەیاند دوو لە ئەندامانیشی دەستگیر کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە