Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هەشتی حەسارۆک؛ گەڕەکێک بەبێ قوتابخانە، کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ

دڵنیا رەحمان

دڵنیا رەحمان

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

نەبوونی قوتابخانە، کارەبا، ئاو و دەیان کێشەی دیکە بەرۆکی دانیشتووانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆکی لە هەولێر گرتووە. یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێت، دوو هەفتەیە بەدوای قوتابخانەیەکدا دەگەڕێت بۆ کوڕەکەی، بەڵام دەستی ناکەوێت.


بەختیار مەجید، کاسبکارێکی دانیشتووی هەشتی حەسارۆکە و دەڵێت: "کوڕەکەم ئەمساڵ دەبێت بچێتە پۆلی یەک، دوو هەفتەیە سێ قوتابخانە لە نزیک ماڵمانن، بەڵام هیچیان وەری ناگرن و دەڵێن لە سنووری ئێمە نییە. هەرچی هەوڵیش دەدەم، تاوەکو ئێستا ئەنجامی نەبووە."

کێشەی خزمەتگوزارییەکان تەنیا قوتابخانە نییە. زیاد محەممەد، کاسبکارێکی دیکەی گەڕەکەکەیە و گوتی: "هەشتی حەسارۆک تاوەکو ئێستا کارەبای نیشتمانیی بۆ نەهاتووە، ئەوەی هەیە لە پێنجی حەسارۆکەوە راکێشراوە کە تەواو نییە و کاریگەریی لەسەر گەڕەکەکانی دیکەش داناوە."

ئیسماعیل کەیفی، یەکێکی دیکەیە لە دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێت: "کێشەی ئاوەڕۆمان هەیە. شەقامەکانمان پێویستیان بە رێکوپێکی و قیرتاوکردنە. تەنانەت بەهۆی نەبوونی ماستەرپلانێکی روونەوە، بەرزی و نزمیی خانووەکان دیار نییە."

هەشتی حەسارۆک لە چوار زۆنی A, B, C و D پێکدێت و نزیکەی 16 هەزار پارچە زەویی تێدایە. تاوەکو ئێستا شەش هەزار خانوو دروستکراون و نزیکەی 30٪ی ئاوەدانکراوەتەوە، بەڵام هەموو زۆنەکان کێشەی خزمەتگوزارییان هەیە.

لە زۆنی A، کێشەی سەرەکی پڕنەکردنەوەی کەندێک و دیارینەکردنی رێڕەوی کۆڵانەکانە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی خاوەن زەوییەکان نەتوانن خانووەکانیان دروست بکەن یان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکەن.

شوان رەشید، مامۆستایە و خاوەنی زەوییە لەو زۆنە و دەڵێت: "ئەوە زەوییەکەی منە، دەمەوێت بیکەمە خانوو، بەڵام ناتوانم. ماوەی پێنج ساڵە باجی ساڵانەی بۆ دەدەم کە نزیکەی 2 ملیۆن و 500 هەزار دینارە."

بەپێی زانیارییەکان، پێشتر لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران، بڕیار لەسەر فرۆشتنی چەند زەوییەکی بازرگانی و خەرجکردنی داهاتەکەی بۆ خزمەتگوزارییەکانی هەشتی حەسارۆک دراوە. بەو هۆیەوە، بڕی 3 ملیار دینار لە بانکێکدا بە ناوی پڕۆژەکانی هەشتی حەسارۆکەوە دانراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری خەرجنەکردنی دیار نییە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە