Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرهەمی گەنمی جووتیارێک

بەرهەمی گەنمی جووتیارێک

کوردستان

جێگری پارێزگاری کرماشان: 14 ترلیۆن تمەن پارەی گەنمی جووتیاران خەرج کراوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری کرماشان دەڵێ، 14 ترلیۆن تمەن پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە خەرج کراوە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کرماشانیش دەڵێ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 673 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

حەسەن رۆستەمزاد، جێگری پارێزگاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو دوێنێ یەکشەممە 16-08-2026، 14 ترلیۆن تمەن (74 ملیۆن و 964 هەزار دۆلار) پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە خەرج کراوە..

وەک جێگری پارێزگاری کرماشان دەڵێ، کۆی شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگاکە بۆ گەنم نزیکەی 33 ترلیۆن تمەنە (176 ملیۆن و 660 هەزار دۆلار) کە ''پێشبینی دەکرێ تاوەکو هەفتەی داهاتوو پارەی خەرجکراو بگاتە نزیکەی 25 ترلیۆن (133 ملیۆن و 832 هەزار دۆلار) بۆ 30 ترلیۆن تمەن ( 160 ملیۆن و 560 هەزار دۆلار)''.

هاوکات سەعید کەرەمی، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کرماشان ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا 673 هەزار و 686 تۆن گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە لە سایلۆکان وەرگیراوە.

سەعید کەرەمی ئەوەشی خستەڕوو، گەنمی وەرگیراو بۆ هەمان کاتی پار نزیکەی 573 هەزار تۆن بوو و ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا 100 هەزار تۆن زیاتر وەرگیراوە.

ساڵانە لە کرماشان 800 هەزار بۆ ملیۆنێک تۆن گەنم بەرهەم دەهێنرێت و هەمووکات لە ریزبەندی پێنج پارێزگا یەکەمەکاندایە لەسەر ئاستی ئێران.

ئەم ساڵ لە کرماشان، کۆتاییەکانی مانگی ئایار دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا. ئەم وەرزە لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 440 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵی کرایە گەنم، کە 100 هەزار هێکتاری ئاوی و 340 هەزاریشی دێمی بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە