Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 830 ملیار دینار بۆ مووچەی تەممووز خرایە سەر هەژمارەکەمان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 830 ملیار دیناری تەمویلی مووچەی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژماری بانکەکەیان و دەشڵێت، بەغدا 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بڕیوە. بەپێی راگەیێندراوەکەش لیستی مووچە بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.


رۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار، وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە بڕدراوە، وەزارەتی دارایی دەڵێ، هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووز، لە کۆی گشتیی تەمویلی مووچەکە کەمکردووەتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر لە چوارچێوەی تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزدا، بڕی سێ ملیار و 326 ملیۆن و 931 هەزار دینار نەنێردراوە، کە تایبەتە بە پڕکردنەوەی شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی دارایی مووچەخۆران دڵنیا دەکاتەوە و دەڵێت: "دوای تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بە شێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز دەکرێت."


بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە