Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی ساتی هەڵدانی درۆنێکی جۆری حەدید-110ی ئێرانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

دیمەنی ساتی هەڵدانی درۆنێکی جۆری حەدید-110ی ئێرانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشە درۆنییەکان: مەترسیدارە بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و ناوچەکە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان بۆسەر نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام بڵاوکردەوە و دەڵێ، "بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە."

لە راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی پێشمەرگە "بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییانە" دەکات کە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026، "لە سنووری ئێرانەوە" کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، "ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هەروەها بەئامانجگرتنی پێگە دەستووری و یاساییەکان و پێشێلکردنی سەروەرییە."

وەکو لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، "هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەر و هەوڵی داوە هەموو گرفتەکان لە رێگەی گفتوگۆوە یەکلایی بکرێنەوە." دەشڵێت، "ئەم دەستدرێژییە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە."

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، "پێویستە هەموو لایەک رێز لە سەروەریی عێراق و سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی کوردستان بگرن. داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین هەڵوێستی جیدییان هەبێت بۆ راگرتنی ئەم هێرشە ناڕەوایانە و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان."

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاژێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران، "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە."

درۆنی (حەدید-110) خێراترین درۆنی ئێرانییە، خێراییەکەی دەگاتە 510 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا و بزووێنەرەکەی لە جۆری تۆربۆیە.

درۆنەکە دەتوانێت لە بەرزایی تاوەکو 9 کیلۆمەتر بۆ یەک کاژێر بفڕێ و 350 کیلۆمەتر دوور بڕوات. هاوکات، 30 کیلۆگرام تەقەمەنی هەڵدەگرێ و بۆ ئەوە دروستکراوە خێرا ئاسمانی لایەنی بەرامبەر ببڕێت، پێش ئەوەی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی بیدۆزنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە