Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی بەرەی تورکمانی

لۆگۆی بەرەی تورکمانی

کوردستان

بەرەی تورکمانی هێرشەکەی سەر پیرمام سەرکۆنە دەکات؛ "بەئامانجگرتنی سەروەریی عێراقە"

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەرەی تورکمانیی عێراق سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ماڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام و دەڵێت، "ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق."

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، محەممەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی وەک "پێشهاتێکی مەترسیدار و رەتکراوە" وەسف کردووە  و دەڵێت، ئەو هێرشە، "دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق و ئارامی و سەقامگیریی وڵات."

سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەشڵێت، "ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی گشتیی عێراق. بەئامانجگرتنی هەر بەشێک لە خاک، دامەزراوە یان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بەئامانجگرتنی سەروەریی نیشتمانییە، ئەمەش وا دەخوازێت لێکۆڵینەوەی ورد لە هێرشەکە بکرێت و رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی بگیرێتەبەر."

محەممەد سەمعان ئاغا رایگەیاندووە، "پێویستە عێراق لە ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە دوور بگیرێت. ئێمە جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگیی پەنابردن بۆ دیالۆگ و کەناڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەجۆرێک کە ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی هەموو پێکهاتەکانی بپارێزرێت."

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاژێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە