Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

ئانۆ جەوهەر: ئینتەرنێتی کوردستان لە عێراق خێراترە و بەغداش رێگرە لە 5G

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا دان بەوەدا دەنێت کە ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان خێراتر و هەرزانترە، بەڵام زیاتر لە دوو ساڵە رێگری دەکەن لە کاراکردنی خزمەتگوزاریی 5G لە کوردستان. دەشڵێت: "بۆ کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵامان کردووە."

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو، کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکەشی دەکات، تیشکی خستە سەر ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە کەرتی گەیاندن.

بەغدا و رێگری لە خزمەتگوزاریی 5G

ئانۆ جەوهەر ئاشکرای کرد کە زیاتر لە دوو ساڵە هەرێمی کوردستان هەموو ژێرخانێکی تەکنەلۆژی و هاردوێری بۆ کاراکردنی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت (5G) ئامادە کردووە، بەڵام بەغدا رێگری دەکات. 

وەزیری گواستنەوە گوتی: "لایەنی عێراقی دەڵێن دەبێت پڕۆسەکە پێکەوە لە تەواوی عێراق دەستپێبکات، ئەمەش وایکردووە ئێمە چاوەڕوانی ئەوان بکەین، لەکاتێکدا ئەگەر فەرمان بکرێت، کۆمپانیاکانی کوردستان لە چەند کاژێرێکدا دەتوانن خزمەتگوزارییەکە کارا بکەن."

ئینتەرنێتی کوردستان؛ خێراتر و هەرزانتر

وەزیری گواستنەوە ئاماژەی بەوە کرد کە ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لە وڵاتانی دراوسێش هەرزانترە. گوتیشی: "بەرپرسانی عێراق خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە ئینتەرنێتی ئێمە باشترە و دەیانەوێت سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن."

هەروەها باسی لە "پاکێجی خێزانی" کرد وەک دەستکەوتێکی حکومەت، کە تێیدا هەموو ئەو ماڵپەڕانە بلۆککراون کە لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگەدا ناگونجێن وەک ماڵپەڕە پۆرنۆگرافییەکان و قومار.

چارەسەری کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم

سەبارەت بە سزادان و بڕینی پەیوەندییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، ئانۆ جەوهەر رایگەیاند، پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای هاوبەشیان کردووە لە نێوان هەولێر و بەغدا. ئەرکی ئەم لیژنەیە ئەوە دەبێت لە ماوەی 3 بۆ 6 مانگدا "چارەسەرێکی ریشەیی و یاسایی" بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە، جەختیشی کردەوە کە وەزارەتەکەی بەرگری لە مافی ملیۆنان بەشداربووی ئەو کۆمپانیایە دەکات.

پرۆژەی ترانزێتی ئینتەرنێت

یەکێکی دیکە لە تەوەرە گرنگەکان، پرۆژەی گواستنەوەی ئینتەرنێت بووە لە ئەورووپاوە بۆ وڵاتانی کەنداو لە رێگەی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە. وەزیری گواستنەوە ئەم پرۆژەیەی بە "دەرفەتێکی گەورە" ناوبرد بۆ سوودوەرگرتن لە پێگەی جوگرافیی ناوچەکە و رایگەیاند، گفتوگۆکان لەمبارەیەوە ئەرێنی بوون.

جەوهەر ئاماژەی بەوە کرد، هاوئاهەنگیان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن بۆ ئەوەی لە رێگەی لیژنە هاوبەشەکانەوە کێشە تەکنیکی و یاساییەکان چارەسەر بکرێن و باشترین خزمەتگوزاری پێشکێشی هاووڵاتییان بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە