Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەقامێکی سەرەکیی خورماتوو. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

شەقامێکی سەرەکیی خورماتوو. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کوردستان

کێشە لەسەر خاوەندارێتیی 500 دۆنم زەویی جووتیارانی کوردی خورماتوو دروست دەبێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

کێشە لەسەر 500 دۆنم زەویی 42 جووتیاری کورد لە خورماتوو دروست دەبێت، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بەناوی دوو عەرەبەوە کراوە و ئێستا دۆسیەکە جارێکی دیکە هەڵدراوەتەوە بە پاساوی ئەوەی تاپۆی هەیە و زەوییەکەیان بە کەسێکى دیکە فرۆشتووە.


یاسین داوودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کێشەیەکی نوێی زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو دروست بووە، لەسەر چەند پارچە زەوییەکە و پێشتر بەناوی چەند هاووڵاتییەکی عەرەبەوە کراوە، ئێستاش داوای ئەو زەوییانە لە جووتیارانی کورد دەکرێتەوە، کە لەسەر زەوییەکانیانن."

چیرۆکی ئەو کێشەیە لە نەودەکانی سەدەی رابردووەوە دەستپێدەکات، کاتێک ئەو زەوییانە لە سنووری گوندی رەفعەت بێگی ئەلبوسەباحە لە قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین،  بەناوی دوو عەرەبەوە کراوە، پێشتر لە دەست جووتیارانی کورد بووە.

محەممەد عاسی، نوێنەری ئەو جووتیارانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووبەی زەوییەکان 500 دۆنمە و 42 جووتیاری کورد گرێبەستی کشتوکاڵییان هەیە کە دەیسەلمێنێت خاوەنن، پێشتریش ئەو زەوییانە بە باو و باپیرانمانەوە ئێمە خاوەنی بووین."

ئەو زەوییانە لە ساڵی 1991 بە تاپۆ کراون بە ناوی دوو عەرەبی خەڵکی سەلاحەدین، لەگەڵ ئەوەی زەوییەکان کشتوکاڵی بوون و رەگەزەکەیان گۆڕدراوە.

محەممەد عاسی گوتی: "لە ساڵی 1995 ئەو بەناوکردنەی زەوییەکان بە ناوی عەرەبەکانەوە هەڵوەشێنراوەتەوە کە یەکێکیان سکرتێری قوسەی کوڕی سەددام حوسێن بووە، ئێمەش لە دوای ساڵی 2003 چووینەوە سەر زەوییەکان. ئێستا ئەو دۆسیەیە زیندوو کراوەتەوە و لە تۆماری خانووبەرەی سەلاحەدین نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی خورماتوو کراوە بۆ وەرگرتنەوەی، بەڵام ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێی راگەیاندوون کە گرێبەستی کشتوکاڵی هەیە و بە ناوی جووتیارانی کوردەوەیە."

عەبدوڵڵا حوسێن ئیبراهیم و سلێمان ئەلبورهان ئیبراهیم، ئەو دوو عەرەبەن کە پێشتر ئەو 500 دۆنمەیان بە ناو کراوە.

رووداو لەگەڵ لایەنی بەرانبەر کە بانگەشەی ئەوە دەکات خاوەنی زەوییەکەیە قسەی کردووە؛ بەگوێرەی گێڕانەوەی ئەوان، خاوەنە عەرەبەکانی ئەو زەوییانە تاپۆیان هەیە و گوایە لەساڵى 1991 لە حکومەتیان کڕیوە، بەڵام  لە دەرەوەی عێراق بوون، لە ساڵی 2019وە گەڕاونەتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی موڵکەکانیان و ئەو 500 دۆنمەیان فرۆشتووە بە بازرگانێکی کورد کە ئێستا ئەو خاوەنیێتی، بۆیە رێکارەکانی بەدەستهێنانەوەی دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە