Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی رووداوەکە؛ وێنە: AA

دیمەنێکی رووداوەکە؛ وێنە: AA

کوردستان

لە سێواس پاسێک وەرگەڕا و چوار کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی وەرگەڕان و کەوتنەخوارەوەی مینی پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینان بۆ نێو دۆڵێک لە ناوچەی گەمینبێلی لە نێوان شارۆچکەکانی بیلەکان و زارا لە پارێزگای سێواس لە باکووری کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.


رووداوەکە کاژێر 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئابی 2026 روویداوە، دوای ئەوەی مینی پاسێک بەهۆی خێراییەوە، کۆنترۆڵی لە دەستداوە، کەوتووەتە نێو دۆڵێک.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی جەندرمە، فریاکەوتن ، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کارمەندانی فریاگوزاری دەستیان بە رزگارکردنی سەرنشینانی نێو ئۆتۆمبێلەکە کردووە.

لە ئەنجامدا 4 کەس لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسی دیکەش بە برینداری دەرهێنراون.

بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییان، چوار لە بریندارەکان، بە هێلیکۆپتەری فریاکەوتنی ئاسمانی و ئامبولانس رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوەندی پارێزگای سێواس کراون، بریندارەکانی دیکەش لە نەخۆشخانەکانی دەوروبەر چارەسەر دەکرێن.

ناوچەی شاخاویی گەمینبێلی کە شارۆچکەی بیلەکان  و زارا لە پارێزگای شیواس بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی، پێچاوپێچیی رێگەکان و بوونی دۆڵی قووڵ، یەکێکە لە مەترسیدارترین رێگاکانی هاتووچۆ لەو پارێزگایەدا.

نەبوونی کۆنترۆڵ لەسەر خێرایی و کەشوهەوا و سەختی رێگاکە زۆرجار دەبنە هۆی دروستبوونی رووداوی سەختی لەم شێوەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە