Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیناری عێراقی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیناری عێراقی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وەزارەتی شەهیدان: پێشنیازمان کردووە مووچەی شەهیدان زیادبکرێ

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی کاروباری شەهیدان دەڵێ، ناوی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە عێراق بە مەبەستی هاوتاکردنی مووچەکانیان تۆمارکراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێشنیاز کراوە مووچەی بەشێک لە شەهیدان بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار زیادبکرێ.


رۆژی سێشەممە، 18ـی ئابی 2026، ئەحمەد مام رەسوول، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانیانیی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەرپرسانی بودجەی عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و داوایان کردووە پێویستییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو بخرێنەڕوو. ئێمەش لە گفتوگۆ بەردەوامین."

ئەحمەد مام رەسوول دەڵێ: "ئێستا هەموو زیندانیانی سیاسی لە بەغدا بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان تۆمارکراون. لە پێشنیازێکی نوێشدا ئەمڕۆ لیستێکمان پێشکێش کردن کە ناوی شەهیدانی تێدایە و پێشنیازمان کردووە مووچەی ئەوانیش زیاد بکرێ."

بەگوێرەی پێشنیارە نوێیەکە، گۆڕانکاری لە مووچە بەم شێوەیە دەبێت، ئەگەر جێبەجێ بکرێ: مووچەی شەهیدی هاووڵاتی (شەهیدانی مین و تەقەمەنی) لە 250 هەزار دینارەوە دەبێتە 600 هەزار دینار.

مووچەی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید لە 500 هەزار دینارەوە دەبێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار. ئەوانەی مووچەیان لە 1 ملیۆن و 200 هەزار دینار زیاترە، وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی شەهیدان بۆ رووداو، 25 هەزار و 868 زیندانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەن کە هەموویان سوودمەند دەبن؛ هەروەها 36 هەزار و 602 شەهیدی سەنگەر، 11 هەزار و 275 شەهیدی جینۆساید و 20 هەزار و 489 شەهیدی هاووڵاتی هەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان، رێکارەکانی هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی ئەم توێژە تاوتوێ کراوە بە ئامانجی جێگیرکردنیان لە رەشنووسی بودجەی 2027.

ئامانج لەم هەنگاوانە ئەوەیە تەواوی شایستە داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە بودجەی ساڵی 2027دا دەستەبەر بکرێ و مافە یاساییەکانیان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ لێبکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە