Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارتی دەنگدان؛ وێنە: رووداو

کارتی دەنگدان؛ وێنە: رووداو

کوردستان

رێگری لە گواستنەوەی کارتی دەنگدانی نزیکەی 10 هەزار هاونیشتمانی بۆ نەینەوا دەکرێ

هەستیار قادر

هەستیار قادر

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 10 هەزار هاونیشتمانی کە 20 ساڵ لەمەوپێش بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە کارتی دەنگدانیان بۆ هەرێمی کوردستان گواستەوە، رێگەیان پێنادرێ کارتی دەنگدانیان بۆ پارێزگاکەی پێشوویان بگوازنەوە، ئەوەش بەهۆی رێنماییەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوەیە کە رێگە نادات ئەو هەنگاوە لە چوار پارێزگا بکرێ.


محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ سێشەممە 18-8-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زیاتر لە 10 هەزار دەنگدەری کوردی خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140 لە پارێزگای نەینەوا، کە دوای ساڵی 2006 بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکانیان کارتی دەنگدانیان بۆ هەرێمی کوردستان  گواستەوە، ئێستا رێگەیان پێ نادرێ بۆ زێدی پێشووی خۆیان بیگوازنەوە."

بەگوێرەی رێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر دەنگدەرێک کارتی دەنگدانی هەبێت، پێویستە لەنێو پارێزگای خۆی دەنگ بدات، نەوەک پارێزگایەکی دیکە.

محەممەد کاکەیی رایگەیاند: "بەم دواییە زیاتر لە 60 کەس پەیوەندییان کردووە و داوایان کردووە کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ زێدی پێشووی خۆیان لە نەینەوا بگوازرێتەوە."

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارێکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران هەیە کە رێگا نادات کارتی دەنگدان بۆ کەرکووک، ئەنبار، نەینەوا و سەلاحەدین بگوازرێتەوە."

ئەو بڕیارەی کۆمسیۆن لە تشرینی دووەمی 2014 دەرچووە کە تاوەکو ئێستا کارایە و تەنیا رێگە بەو کەسانە دەدرێ شوێنی دەنگدانیان بگۆڕن، کە بەر لە ساڵی 2013 کۆبۆنی خۆراکیان گواستبێتەوە بۆ ئەو پارێزگایەی کە دەیانەوێ شوێنی دەنگدانەکەیان بۆ بگوازرێتەوە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە