Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

وەزیری بەرگریی تورکیا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکات

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لە رێگەی پەیامێکەوە بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە بە 2 درۆنی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر نووسینگەکەی و جەختی لە هاوسۆزیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.


یاشار گولەر نامەیەکی بۆ مەسرور بارزانی ناردووە و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش وێنەیەکی نامەکەی بۆ رووداو ناردووە، تێیدا هاتووە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ئەو هەواڵەی پێگەیشتووە کە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "بە تووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەم کە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتیی ناوچەکە دەکاتە ئامانج."

وەزیری بەرگریی تورکیا بە ناوی خۆی و وەزارەتەکەیەوە هیوای سەلامەتی بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەخوازێت: "هیوادارم ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا باڵادەست بێت و دراوسێکانمان بتوانن لە کەشێکی پڕ لە ئارامی و سەقامگیریدا بژین."

یاشار گولەر جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردووەتەوە و دەڵێت: "دەبێت ئەوە دووپات بکەمەوە تورکیا لە بەرامبەر ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن ناوچەکەمان بەرەو پشێوی و پاشاگەردانی بەرن، هەمیشە لەگەڵ دۆست و هاوبەشەکانی دەمێنێتەوە."

بە گوێرەی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-08-2026، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە "لە سنووری ئێرانەوە" ئاراستە کرابوون، نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان لە پیرمام لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە