Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

4 ملیار دینار زیانی ئاگری کۆگاکەی سووتەمەنی تانجەرۆیە لە سلێمانی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو - دیجیتاڵ


درەنگی شەوی سێشەممە 18-08-2026 ، بەهۆی شۆرتی کارەبای تانکەرێکەوە ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی باشووری سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر بەنزین سووتا. بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، زیانە مادییەکان نزیکەی 4 ملیار دینارە.

ئازاد ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو 22 نەخۆش بە رێژەی جیاوازی سووتان گەیێندرانە نەخۆشخانەکەمان، هەموویان چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و نێردرانەوە ماڵەوە، جگە لە یەکێکیان کە بە رێژەی 90% بۆ 95%ی جەستەی سووتاوە و تاوەکو ئێستا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە."

بە گوتەی ئازاد ئەحمەد، ئەو کەسەی رێژەی سووتاوییەکەی زۆرە، هاونیشتمانییەکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 35 ساڵە و ئەوەی لە توانای تیمە پزیشکییەکاندا بووە بۆی کراوە. پێشتر چوار لە بریندارەکان، کە دوو ئەفسەر و دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی سلێمانین، راگەیێندرابوو کە دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

فەرمان فایەق، چالاکڤانی ژینگەیی، بە رووداوی راگەیاند، "پێویستە ئەم شوێنانە لەلایەن کەسانی شارەزاوە بەڕێوەببرێن بۆ ئەوەی مەرجەکانی سەلامەتییان تێدابێت."
بەهۆی ئەوەی شوێنی کۆگاکە بەتەواوی تێکچووە، بڕیارە لە گۆڕەپانە نوێیەکەی نزیک قەرەداخ دروست بکرێتەوە.

فازیل عومەر، قایمقامی سلێمانی، بە رووداوی راگەیاند، "ئەو گۆڕەپانە یەکگرتووەی کە ئێستا دەست بە دروستکردنی کراوە، هەموو مەرجێکی پارێزگاری و ژینگەیی و سەلامەتیی تێدایە و پەرش و بڵاویی ئێستای تانجەرۆ ناهێڵێت. ئەم رووداوە وایکرد پەلە لەو پڕۆژەیەدا بکەین."



بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە