Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کەرکووک؛ هێرشکرایە سەر لیژنەی لابردنی زیادەڕۆیی و سکاڵا لەسەر راوێژکارێکی پارێزگار تۆمارکرا

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو - دیجتاڵ

لە کەرکووک، هەوڵێکی لیژنەی لابردنی زیادەڕۆیی شارەوانی بۆ روخاندنی ژمارەیەک خانووی زێدەڕۆ گرژیی لێکەوتەوە؛ بەرپرسێکی لیژنەکەش راوێژکارێکی پارێزگاری کەرکووک تۆمەتبار دەکات بەوەی لە پشت دروستکردنی خانووەکانەوە بووە و رێگری لە کارەکانیان کردووە.


لە کاتی چوونی تیمەکانی شارەوانی بۆ کەرتی 58ی گەڕەکی دۆمیز لە نزیک بازگەی کۆبانێ، بەشێک لە ئامادەبووان هەوڵیان دا رێگری لە شۆفەڵی لابردنی زیادەڕۆییەکان بکەن و کەسێکیش چووە سەر بانی یەکێک لە خانووەکان و هەڕەشەی خۆفڕێدانەخوارەوەی کرد.

لە شوێنی رووداوەکە، راوێژکارێکی پارێزگاری کەرکووک ئامادە بوو و هەوڵی دا رێگری لە رووخاندنی خانووەکان بکات، بەڵام لەلایەن لیژنەکەوە رەتکرایەوە.

یەحیا نورەدین، سەرۆکی لیژنەی لابردنی زیادەڕۆیی شارەوانی کەرکووک بە رووداوی رایگەیاند: "ئەمە زیادەڕۆییە لە ناوچەی 58 لەلای بازگەی کۆبانێ کراوە و هاتووین لایبەین، بەڵام برادەرێک هات و وتی من راوێژکاری پارێزگارم و ئەمانە هی منن، نابێت بیڕوخێنن." بەپێی وتەی سەرۆکی لیژنەکە، ئەو خانووانە لەلایەن ئەو راوێژکارەوە دروستکراون.

لەلایەکی دیکەوە، سەلمان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری مەیدانیی لیژنەکە ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵدراوە لە رێگەی خێزانەکانەوە فێڵ لە میدیاکان بکرێت و وتی: "ژن و منداڵیان تێکردووە تاوەکو بڵێن خێزانی تێدایە و وەک فێڵێک نیشانی میدیاکانی بدەن کە گوایە دەردەکرێن."

ئەو کەسانەی لە شوێنی رووداوەکە بوون، هەرچەندە خۆیان وەک زوڵملێکراو دەناساند، بەڵام ئامادەنەبوون ڕوونکردنەوە بدەن کە ئایا خۆیان خاوەنی خانووەکانن یان لەلایەن راوێژکارەکەوە بەکارهێندراون.

بەهۆی هێرشکردنە سەر تیمەکانی شارەوانی و هاندانی خەڵک، لیژنەکە لە دەستەی دەستپاکی سکاڵای یاسایی لەسەر راوێژکارەکەی پارێزگار تۆمار کرد. ئەو زەوییەی دەستی بەسەردا گیراوە موڵکی شارەوانی کەرکووکە و نزیکە لە جووتسایدی کۆبانێ لەسەر ڕێگەی بازنەیی شارەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە