Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداوێکی هاتووچۆ. دیمەنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاترە.

رووداوێکی هاتووچۆ. دیمەنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاترە.

کوردستان

لە 24 کاژێردا چوار کەس لە ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا لانیکەم چوار کەس لە ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگاکە دەڵێ، شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەوی سێشەممە 18-08-2026، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا لانیکەم سێ رووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکە روویانداوە کە شەش بریندار و چوار گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە.

بەگوتەی حەمید مەحبوبی، یەکێک لە رووداوەکان دوێنێ شەو لە رێگەی  پیرانشار-نەغەدە روویداوە و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ 405 وەرگەڕاوە.

وەک بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری ورمێ دەڵێ، لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات لە رێگەی میاندواو-مهاباد، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیژۆ پارس پێکیاندادا. حەمید مەحبووبی گوتی، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و بریندارێکیش دوای دەرهێنانی گەیێندرایە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەری مانگی سووری ورمێ ئەوەشی خستەڕوو، لە رێگەی چاڵدێران-خۆی بارهەڵگرێکی بچووک و پیژۆ پارسێکیش پێکیانداداوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دادپزیشکیی ئێران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە دەبنە قوربانی، بەجۆرێک پار 19 هەزار و 540  کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدابوو. 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە