Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

کوردستان

پارتی سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وەردەگرێ

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ رێکخستنەوەی 14 لیژنە هەمیشەییەکەی نێو ئەنجوومەن کۆدەبێتەوە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایدەگەیێنێت، دوو لیژنە پشکی ئەوان دەبێت.

رۆژی چوارشەممە 19ی ئابی 2026 حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کۆمەڵێک پرسی سەرەکی تاوتوێ دەکرێن، دیارترینیان دابەشکردنی سەرۆکایەتیی 14 لیژنە هەمیشەییەکەی ئەنجوومەن دەبێت.

بە گوتەی حەسەن مەجید، فراکسیۆنی پارتی سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی بەردەکەوێ، "شۆخان حەسیب، ئەندامی ئەنجوومەن دەبێتە سەرۆکی یەکێک لە لیژنەکان و لیژنەکەی دیکەش من سەرۆکایەتیی دەکەم."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی لیژنەکان وەک خۆی (14 لیژنە) دەمێنێتەوە و هیچ لیژنەیەک زیاد یان کەم ناکرێ.

لیژنە سەرەکییەکان بریتین لە:

- لیژنەی نەوت و گاز
- لیژنەی پەروەردە
- لیژنەی دارایی
- لیژنەی پڕۆژەکان
- لیژنەی ئاسایش و بەرگری
- لیژنەی خزمەتگوزارییەکان
- لیژنەی یاسایی
- لیژنەی کشتوکاڵ
- لیژنەی پەیوەندییە گشتییەکان
- لیژنەی مادەی 140
- لیژنەی هاوسەنگی
- لیژنەی دەستپاکی
- لیژنەی وەرزش و لاوان
- لیژنەی کاروباری ژنان 

هاوکات محەممەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی گوت، "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هیچ لیژنەیەک زیاد ناکرێ، تەنیا گۆڕانکاری لە شێوازی لیژنەکان و ئەرکەکانیاندا دەکرێ."

بە گوتەی محەممەد حافز، ئەندامانی لیژنەکان دیاریکراون و دەنگدانی لەسەر ناکرێ.

ئەم هەنگاوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ رێکخستنەوەی لیژنەکان دوای ئەوە دێت کە رۆژی 28ـی تەممووزی 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای بایکۆتێکی درێژخایەن کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکی خایاند، گەڕایەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە