Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوتابخانەیەکی کەرکووک

قوتابخانەیەکی کەرکووک

کوردستان

پەروەردەی کەرکووک: زۆربەی قوتابخانەکان دوو بۆ سێ دەوامیان تێدا دەکرێت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک رایدەگەیێنێت، بەهۆی کەمیی بیناوە زۆربەی قوتابخانەکانی پارێزگاکە  دوو دەوام و سێ دەوامیان تێدا دەکرێت. 

سامان مەجید، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک، رۆژی چوارشەممە، 19ـی ئابی 2026 بە رووداوی راگەیاند، لە سنووری پارێزگاکە دوو هەزار و 500 قوتابخانە هەن، بەڵام تەنیا هەزار و 600 باڵەخانەیان لەبەردەستە، ئەمەش وایکردووە لە زۆربەیاندا دوو بۆ سێ دەوام بکرێت.

سەبارەت بە پڕۆژەی چین، کە لە سەردەمی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بڕیاری لەسەر درابوو، سامان مەجید گوتی: "بڕیاردرا 44 قوتابخانە لە کەرکووک دروست بکرێن، تەنیا دوو باڵەخانە ماون بۆ ئەمساڵی خوێندن تەواو دەبن و دەکرێنەوە."

پڕۆژەی دروستکردنی 1000 قوتابخانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، لەسەردەمی کابینەی عادل عەبدولمەهدی بەرامبەر نەوتی عێراق بوو (نەوت بەرامبەر وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە) لەگەڵ چین واژۆ کرا.

جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک گوتی: "نزیکەی 15 قوتابخانە پێشتر تێکدرابوون تاوەکو دروست بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کارەکانیان راگیراوە و دروست نەکراونەتەوە. قوتابیانی ئەو قوتابخانانە ناچارن لە شوێنی دیکەدا دەوام بکەن، ئەمەش لۆدێکی زۆری دروست کردووە."

سامان مەجید ئەوەشی خستە روو، کە ئێستا ئەو قوتابخانە و خوێندنگانە نەماون کە لە ناو کابینە یان قوڕدا بوون، بەڵام کێشەی کەمیی باڵەخانە و قەرەباڵخیی پۆلەکان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە