Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

سۆران؛ 400 قوتابی 17 ساڵە لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

لە نێوجەرگەی گەڕەکێکی قەرەباڵخی قەزای سۆران، قوتابخانەیەک هەیە کە ئەگەر لۆگۆ و ناونیشانەکەی لێبکرێتەوە، کەس باوەڕ ناکات ئەمە شوێنی خوێندن بێت. 400 قوتابیی گەڕەکی ئیسقەلا ماوەی 17 ساڵە لەنێو چەند کەرەڤانەیەکدا دەخوێنن کە ئێستا مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستکردووە.

سەنار محەمەدئەمین، باوکی یەکێک لە قوتابییەکانە و دەڵێت: "هەمووی تەقیوە، بارانی تێدا دێتە خوارەوە. بەڕاستی جێگەی ئەوە نییە ئەمساڵ قوتابی تێیدا بخوێنن. چەندین ساڵە خۆمان بێدەنگ کردووە و چاوەڕێی حکومەت بووین چاکی بکات. ناکرێت قوتابی ئەمساڵ لەو قوتابخانەیە دەوام بکەن و رەنگە هەر رێگە نەدەین دەوامی تێدا دەستپێبکاتەوە."

قوتابخانەکە 17 ساڵە کراوەتەوە و هەر لە سەرەتاوە لە چەند کەرەڤانەیەکدا بووە. کێشەی سەرەکیی قوتابخانەکە ئەوەیە، ئەو زەوییەی کەرەڤانەکانی لەسەر دانراون، موڵکی پەروەردە نییە و لەسەر نەخشە وەک "ناوچەی سەوزایی" دیاریکراوە. لە بەرامبەردا، زەوییەک بۆ دروستکردنی قوتابخانەکە تەرخانکراوە، بەڵام لەلایەن هاووڵاتییانەوە خانووی زێدەڕۆی لەسەر دروستکراوە.

زیرەک شوان، هاونیشتمانییەکە و دەڵێت: "15 ساڵە ئەمە حاڵێتی. خێرخواز هەبووە ئامادەبووە قوتابخانەکە دروستبکات، بەڵام بەهۆی یەکلایینەکردنەوەی کێشەی زەوییەکە نەتوانراوە. قەرەبووی کەسێک دەکرێتەوە کە خانووی لەسەرە، دوای ئەوە خاوەنێکی دیکەی لێ پەیدا بووە."

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران 298 قوتابخانە هەن و 127ـیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و چاکسازیی بنەڕەتی هەیە.

رەجەب زوبێر، قایمقامی سۆران، لەبارەی کێشەکەوە بە رووداوی راگەیاند: "ئەو شوێنەی قوتابخانەی ئیسقەلای لەسەرە سەوزاییە. لە بەرامبەر ئەو شوێنە زەوییەکمان هەیە هیی قوتابخانەکەیە، بەڵام هەندێک زێدەڕۆیی لەسەرە. دەبێت زێدەڕۆکان هەڵبگیرێن و قەرەبووی هاووڵاتییان بکرێتەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت. ئێستا لە قۆناخێکداین کە دروستکردنەوەی قوتابخانەکە بدرێتە تەندەر و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بابەتە چارەسەر دەبێت."

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران کە شەش قەزا لەخۆدەگرێت، 662 قوتابخانە هەن. بەشی زۆری قوتابخانەکان 20 ساڵ بەسەر دروستکردنیاندا تێپەڕیوە و ماوەی 12 ساڵیشە لە سنوورەکە تەنیا چوار قوتابخانە دروستکراون، ئەویش لەسەر ئەرکی رێکخراو و خێرخوازان بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە