Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سایلۆیەکی گەنم. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

سایلۆیەکی گەنم. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کوردستان

دوایین رۆژی وەرگرتنی گەنمە؛ نزیکەی 240 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ وادەی وەرگرتنی گەنم لەلایەن سێ کۆمپانیای کەرتی تایبەت لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانیش رایدەگەیێنێت، نزیکەی 240 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە و وادەکە درێژناکرێتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 20ـی ئابی 2026، بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ دوا وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە لەلایەن هەر سێ کۆمپانیای قەیوان، خۆشناو و کاڤین گرووپ و پرۆسەکە کۆتایی دێت."

سەبارەت بە بڕی ئەو گەنمەی تاوەکو ئێستا وەرگیراوە، بەرگەشت ئاکرەیی گوتی: "تاوەکو ئێستا 240 هەزار تۆن گەنم لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە وەرگیراوە."

بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان؛ کۆمپانیای خۆشناو نزیکەی 120 هەزار تۆن، کۆمپانیای قەیوان نزیکەی 70 هەزار تۆن و کۆمپانیای کاڤین گرووپیش نزیکەی 50 هەزار تۆن گەنمیان لە جووتیاران وەرگرتووە.

گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان رەتیکردەوە وادەکە درێژبکرێتەوە و گوتی: "پێشتر لە رێگەی میدیاکانەوە جووتیارانمان ئاگادار کردبووەوە کە پرۆسەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، بۆیە ئەو وادەیە درێژناکرێتەوە."

وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن کەرتی تایبەتەوە وەک پاڵپشتییەک بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی 20ـی تەممووزی 2026 دەستیپێکرد و ئەمڕۆ 20ـی ئابی 2026 دوایین رۆژی وەرگرتنی گەنمەکەیە.

کەرتی تایبەت هەر تۆنێک گەنم بە 400 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێت، بەو مەرجەی گەنمەکە هەمان ئەو تایبەتمەندییانەی هەبێت کە لایەنی پەیوەندیدار بۆ وەرگرتنی گەنم دیارییان کردووە.

ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری دا تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، کە 292 هەزار تۆنی بە نرخی 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەک گەنمی نێو پلانی چاندن وەرگیرا، هەروەها زیاتر لە 108 هەزار تۆنیش لە دەرەوەی پلان بوو، کە هەر تۆنێکی بە 500 هەزار دینار کڕایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە