Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارێکی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بارێکی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

وادەی گۆڕینی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو دوو مانگ دواخرا

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

 

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر جووڵەی بازرگانیی نێودەوڵەتی، بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی وادەی هاوردەکردنی مۆدێلی ئۆتۆمبێل، ئەمەش وەک کارئاسانییەک بۆ بازرگانان و کاسبکارانی ئەو بوارە.

بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆ، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئابی 2026، بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، یەکەم هەموارکردنەوە لە رێنمایی ژمارە (14)ی ساڵی 2025ی تایبەت بە (مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو) کرا.

بەپێی هەموارە نوێیەکە، ئەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو بۆ گۆڕینی مۆدێلی ساڵ (کە ساڵانە لە یەکی ئەیلوول بوو)، بۆ ئەم ساڵ گۆڕدراوە بۆ یەکی تشرینی دووەمی 2026. 

ئەمە لەکاتێکدایە، بازرگانان لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە داوایان کرد ماوەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 درێژ بکرێتەوە. 

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: "بەهۆی دۆخی شەڕ لە ناوچەکە و کاریگەرییە راستەوخۆکانی لەسەر گواستنەوە و بازرگانیی نێودەوڵەتی، کاسبکاران و بازرگانانی ئۆتۆمبێل داواکارییان پێشکێش بە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ کرد. دوای تاوتوێکردنی دۆخەکە، بڕیاردرا کاتی زیاتریان پێ بدرێ تاوەکو تووشی زیانی دارایی نەبن."

لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم بڕیارە لەبەرژەوەندیی گشتی و بۆ رەچاوکردنی دۆخی ئەو بازرگانانەیە کە ئۆتۆمبێلیان کڕیوە و بارەکانیان لە رێگەیە.

هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ راسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و کارئاسانی بۆ هاوردەکاران تاوەکو رێککەوتی 1-11-2026.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە