Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

مەزڵووم عەبدی: تێکەڵکردنی هەسەدە و دامەزراوەکانی سووریا تەواو بووە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر20-08-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

رووداو دیجیتاڵ • کوردستان
 پوختەی قسەکانی
  • - تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە دەوڵەتی نوێی سووریا تەواو بووە.
  • - پێکهاتەکانی هەسەدە دەچنە نێو دامودەزگەکانی حکومەتی سووریا بەڵام ناسنامەی خۆیان دەپارێزن.
  • - ئەو هێزانەی لە پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە هاتبوون لە کشانەوەدان.
  • - خەبات بۆ جێگیرکردنی مافی کورد لە دەستووری سووریا بەڕێگەی سیاسی بەردەوام دەبێت.

رووداو دیجیتاڵ

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازی، کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی نوێی سووریا کۆتایی هاتووە و بەمەش قۆناخێکی نوێ لەدوای رووخانی بەعس دەستیپێکردووە.

عەبدی ئەم قسانەی لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی 100 ساڵەی دامەزراندنی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کرد. فەرماندە کوردەکە روونیکردەوە کە بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە سەرەتای ئەم ساڵدا کرا، پرۆسەیەک دەستیپێکرد کە تێیدا پێکهاتە سەربازییەکانی هەسەدە "کە بە خوێنی شەهیدەکانمان دروستکران"، لەگەڵ دەزگا کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان دەچنە نێو دامەزراوە نیشتمانییەکانی دەوڵەتی سووریا، بەڵام لە هەمان کاتدا ناسنامەی تایبەتی خۆیان دەپارێزن.

"پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانمان بە دەوڵەت تەواو بوو؛ لەمەودوا پرۆسەیەکی نوێ دەستپێدەکات"

فەرماندەکەی هەسەدە بە خەڵکی ئامادەبووی گوت: "ئەم پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازییەکانمان، دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانمان و دامەزراوە کارگێڕییەکانمان بە دامەزراوە نیشتمانییەکانی دەوڵەت تەواو بووە. لەمەودوا پرۆسەیەکی نوێ دەستپێدەکات."

مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە لەو ناوچانەی پێشتر دەکەوتنە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، دامەزراوەی نوێ بە ناوی دەوڵەتی سووریاوە دادەمەزرێن، لە کاتێکدا دامەزراوەکانی پێشووش بەردەوام دەبن لە کارکردن؛ داوایشی لە خەڵکی ناوچەکە کرد ئەم دامەزراوانە بپارێزن، چونکە "ئەوانە دەستکەوتی شۆڕش و قوربانیدانی گەلن".

کشانەوەی هێزەکانی پارچەکانی دیکە

لە بەشێکی گرنگی گوتارەکەیدا، عەبدی باسی لەوە کرد، ئەو هێزانەی لە پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەسەدە لە کاتی شەڕەکاندا چووبوون، ئێستا بەپێی رێککەوتن و لەسەر داوای هەسەدە خۆی، لە کشانەوەدان. مەزڵووم عەبدی گوتی: "دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ پرۆسەیەکی نوێ لە ناوچەکەماندا دەستپێدەکات."

"خەبات بۆ جێگیرکردنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریادا بەڕێگەی سیاسی بەردەوام دەبێت"

ئەم گوتارەی مەزڵووم عەبدی لە کاتێکدایە، هەوڵەکان بۆ بونیاتنانی سووریایەکی نوێ لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەعس بەردەوامە. فەرماندەکەی هەسەدە جەختی لەوە کردەوە کە هەسەدە بڕیاری داوە ببێتە بەشێک لەم پرۆسەیە و ئاماژەی بەوەش کرد کە خەبات بۆ جێگیرکردنی مافە رەواکانی گەلانی ناوچەکە، بەتایبەتی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریادا لە رێگەی سیاسییەوە بەردەوام دەبێت و بەهێزتریش دەکرێت.

پێکەوەژیان و کۆتاییهاتن بە پەراوێزخستن

فەرماندەی هەسەدە باسی لە فرەنەتەوەیی و فرەپێکهاتەیی شاری قامشلۆ کرد و گوتی: "کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری، ئەرمەنی و پێکهاتەکانی دیکە بۆ زیاتر لە سەدەیەک لە ناوچەی جەزیرە پێکەوە ژیاون". بەڵام رەخنەی تووندی لە سیاسەتەکانی دەیان ساڵەی بەعس گرت کە "ویستوویانە دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕن، ناسنامە و زمانەکان قەدەخە بکەن و دووبەرەکی بنێنەوە".

"سووریای نوێ رێگە دەدات منداڵان بە زمانی دایکیان بخوێنن و پێکهاتەکان بە ئازادی بژین"

لەگەڵ ئەوەشدا، گەشبینیی خۆی دەربڕی کە سووریای نوێ ئەو جۆرە سیاسەتانە رەتدەکاتەوە و رێگە دەدات منداڵان بە زمانی دایکیان بخوێنن و پێکهاتەکان بە ئازادی بە کولتووری خۆیانەوە بژین.

عەبدی ستایشی رۆڵی هەسەدەی کرد لە 15 ساڵی رابردوودا بۆ پاراستنی ناوچەکە لە هێرشە گەورەکانی سەردەمی شەڕی ناوخۆی سووریا، سوپاسی ئەو شەڕڤانانەی کرد کە لە سەرانسەری کوردستانەوە رۆیشتبوون و زۆریشیان شەهید بوون، داوایشی لە خەڵک کرد بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی ئەو دامەزراوانەی بە قوربانیدانی ئەوان دروستبوون "بۆ ئەوەی قامشلۆ ببێتە ناوەندی کولتوور، سیاسەت و گەشەسەندن لەنێو سووریایەکی ئاشتیخواز و سەقامگیردا."

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە