Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

لە کەرکووک بەهۆی داخستنی رێیەک لەلایەن بەڵێندەرێکەوە پێنج کەس برینداربوون

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەردی محەممەد
هەردی محەممەد20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس


رووداو دیجیتاڵ

لە کەرکووک، بەڵێندەرێک وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانی، رێیەکی سەرەکیی نێوان کەرکووک - فەتحەی داخست کە خۆی جێبەجێی کردووە؛ بەهۆی دانەنانی هێمای ئاگادارکردنەوەش لە دوای داخستنی رێیەکە، رووداوی هاتووچۆ روویدا و خێزانێک بریندار بوون.

کەمتر لە 7 کاژێر دوای داخستنی رێیەکە بە خۆڵ، ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشا و بەهۆیەوە پێنج کەسی یەک خێزان بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک کران. لە نێو بریندارەکاندا منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان هەیە کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێویستی بە دوو نەشتەرگەری هەیە.

کەسوکاری بریندارەکان تۆڕەییی خۆیان لە بەرامبەر ئەو کارەی بەڵێندەرەکە دەربڕی کە بەبێ رەچاوکردنی سەلامەتیی هاووڵاتییان رێیەکەی داخستووە. حەلیم محەممەد، لە کەسوکاری بریندارەکان بەرووداوی رایگەیاند کە سکاڵای یاسایی لەسەر بەڵێندەرەکە تۆمار دەکەن و وتى: "ئەوەی رێیەکەی داخست بە یاسا لەگەڵی دەکەم."

هاووڵاتییانی ناوچەکە خۆیان بە قوربانیی کێشەی نێوان بەڵێندەران و حکومەت دەزانن. زاهیر سەلمان، دانیشتووی ناحیەی ریاز بە رووداوی گوت: "من هاووڵاتیم و بەرپرس نیم، لەسەر چ بنەمایەک رێ دادەخەی؟ بڕۆ لە دەوڵەت بپرسە."

تاوەکو سەرەنجام رێیەکە کرایەوە، پێنج رووداوی هاتووچۆ لەسەر ئەو رێیە روویان دا، بەڵام جگە لە رووداوی یەکەم، رووداوەکانی دیکە تەنیا زیانی مادییان لێکەوتەوە.

لە بەرامبەردا، بەڵێندەری پڕۆژەکە ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە سێ مانگە بەشێکی پڕۆژەکەی تەواو کردووە، بەڵام گرووپێک لە نێو ئیدارەی کەرکووک پڕۆژەکەی لێ وەرناگرن و داوای بەرتیلی لێ دەکەن.

نەوزاد ئەنوەر، سەرۆکی لقی کەرکووکی یەکێتیی بەڵێندەران دیاریکرد کە ئەوە کاردانەوەیەکی کەسی بووە لە ئەنجامی ئاستەنگ دروستکردن لەلایەن لیژنەکانەوە، بەڵام هاوکات رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین رێیەی خەڵک بگیرێت و ئاستەنگ دروست بکرێت."

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە لە کەرکووک زیاتر لە 400 پڕۆژە بەهۆی خەرجنەکردنی بودجەوە راگیراون و بەڵێندەران زیاتر لە 250 ملیار دیناریان لای حکومەتە کە پڕۆژەکانیان جێبەجێ کردووە و پارەیان وەرنەگرتووە.




بابەتی پەیوەندیدار

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان23-10-2026

لافاو لە سنووری شاری سەڵماسی ورمێ دروستبوو؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە
کوردستان23-10-2026

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس
کوردستان23-10-2026

ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی سەڵماس گەیشتە سێ کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە